ئارێز عەبدوڵا: ئەگەر یەكێتی بەشداری لەحكومەت نەكات، حكومەتێكی سەرتاسەری لەهەرێم دروست نابێت
  2019-06-18       1242       



ئارێز عەبدوڵا، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت ئەگەر یەكێتی بەشداری لەحكومەت نەكات، حكومەتێكی سەرتاسەری لەهەرێم دروست نابێت‌و دەبێتە حكومەتی دو پارێزگا‌و دەسەڵاتی بەسەر پارێزگای سلێمانیدا نابێت.


ئاوێنە: ئارێز عەبدوڵا بە دەنگی ئەمریكای رایگەیاندوە رێككەوتنی حزبەكەی بۆ بەشداریكردن لەحكومەتی هەرێم كۆتایی هاتوە، وتیشی "بەدڵنیایی یەکیتی سورە لەسەر هەڵوێستی خۆی سەبارەت بەوەی بەشداری کردنی لە حکومەت پەیوەستە بەچارەسەرکردنی پرسی کەرکوک و پەسەندکردنی ناوی یەکێک لەو کاندیدانەی کە ئێمە پێشکەشمان کردووە بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک، بەڵام بەبێ ڕەزامەندی پارتی لەسەر کاندیدێکی یەکێتی بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک و به‌شداری كردنی یه‌كێتی له‌ حكومه‌تدا من پێم وابێت جگە لە جێ بەجێ کردنی بەرنامەی تایبەتی لایەنێک هیچ شتێکی تر نیە بۆیە یەکێتی سورە وە سوریش دەبێت لەسەر ئەو هەڵوێستەی کە بەبێ پەسەندکردنی کاندیدێکی یەکێتی بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک بەشداری لەحکومەتدا ناکات".


راشیدەگەیەنێت یه‌كێتی به‌شداری له‌ حكومه‌تدا ناكات به‌بێ په‌سه‌ندكردنی ناوی یه‌كێك له‌كاندیده‌كانی بۆ پۆستی پارزگاری كه‌ركوك، ئەوە هه‌ڵوێستی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تییه‌ پێشتر بڕیاریان لەسەر داوە و سوریشن له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی خۆیان.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×