"بەهۆی رەشەباوە ئاگرەكەی ماوەت سەریهەڵداوەتەوە"
  2019-06-18       564       

 

لەراگەیەنراوێكیدا بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان‌و ژینگەی سلێمانی رایدەگەیەنێت بەهۆی رەشەباوە ئاگرەكەی ماوەت سەریهەڵداوەتەوە‌و نزیكەی 900 دۆنم پۆش‌و پاوان سوتاوە.

 


ئاوێنە: ئەمرۆ "سێ‌ شەممە" بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان‌و ژینگەی سلێمانی راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە كە تێیدا هاتوە " بەهۆی ڕەشەباوە ئاگرەکەی ماوەت سەریهەڵدایەوە و نزیکەی 900  دۆنم پوش و پاوان سوتاساڵانە بەهۆکاری جیاجیا دارستانەکان ڕوبەڕوی ئاگرکەوتنەوە دەبنەوە و لە ئێستاشدا مەفرەزەکانی پۆلیسی دارستان بەردەوام لە ئامادەباشیدان بۆ هەر ڕوداوێکی نەخوازراو چونکە پاراستنی دارستان و پاوانەکان ئەرکی هەموانە ، بەهۆکاری دوبارە سەرهەڵدانەوەی ئاگر لە ماوەت 900  دۆنم لە پوش و پاوان سوتا".



راشیدەگەیەنێت دوای كوژاندنەوەی ئاگرەكەی دوێنێی سنوری ماوەت، بۆجاری دوەم ئاگرەكە سەریهەڵداوەتەوە‌و پۆلیسی دارستان‌و هاوڵاتیان توانیویانە كۆنترۆڵی بكەنەوە، ئاشكراشیدەكات 15 دۆنم لەرەز‌و گەنمی هاوڵاتیان سوتاون.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×