شەر لەنێوان هاوڵاتیانی شنۆ‌و سوپای پاسداران دروست دەبێت
  2019-06-18       783       

 

دوای ئەوەی هێزێكی سوپای پاسداران دەیانەوێت مۆبایلی دو گەنج ببەن، شەر لەنێوان هاوڵاتیانی شنۆ‌و ئەو هێزەی سوپای پاسداران لەبەردەم پایەگای "سەمەدی" دروست دەبێت‌و هێزەكەی پاسداران ناچار بە پاشەكشە دەكرێت.


ئاوێنە: بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی كوردپا دوێنێ‌ "دو شەممە" هێزێكی سوپای پاسدارانی ئێرانی دەیانەوێت مۆبایلی دوگەنج ببەن، بەڵام ژمارەیەك لەهاوڵاتی شاری شنۆی رۆژهەڵاتی كوردستان رێگەیان لێدەگرن‌و لەئەنجامدا شەر دروست دەبێت لەگەڵ ئەوەی رێگە نادەن مۆبایلی ئەو دو گەنجە ببەن ناچاریشیان دەكەن پاشەكشە بكەن‌و ناوچەكە جێبهێڵن.


ئاژانسەكە باس لەوەش دەكار رۆژێك پێشتریش سوپای پاسداران قەدەغەی هاتوچۆیان لە گوندی "قەرەسقل" قەدەغەكردوە‌و خاڵی پشكنینیان داناوە بۆ پشكنیی كەلوپەلی گوندنشینان.


زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×