هەولێر: دژی برینی موچەكانیان گردبونەوە ئەنجام دەدرێت
  2019-06-18       732       

 

لەدژی برینی ئەو برە هاوكارییەی لەلایەن چاودێری خێزانی سەر بە وەزارەتی كار‌و كاروباری كۆمەڵایەتیەوە پێشتر وەریان دەگرت‌و لەساڵی 2015  وە بردراوەژمارەیەك لەسودمەندانی چاودێری كۆمەڵایەتی لەشاری هەولێر گرد دەبنەوە.


ئاوێنە: ئەمرۆ "سێ‌ شەممە" ژمارەیەك لەسودمەندبونی چاوێری كۆمەڵایەتی سەر بەوەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبەردەم دادگای كارگێری هەولێر گردبونەوە‌و داوایەكی یاساییشیان لەدژی حكومەتی هەرێم تۆمار كرد لەبەرامبەر برینی ئەو برە هاوكارییەی پێشتر وەریان دەگرت.


لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیشدا نوێنەری مانگرتوان سودمەندبوانی چاوێری كۆمەڵایەتی پێكدێن لە "بێوەژن، منداڵی بێباوك، گەورە كچ، ئەو ژنانەی هاوسەرەكانیان زیندانی كراون، كەسانی پەككەوتە كە پێویستیان بە هاوكارییە"، راشیدەگەیەنێت پێشتر بری 150 هەزار دینار بۆ هەریەك لەسودمەندانی چاودێری كۆمەڵایەتی برابوەوە بەڵام لەساڵی 2015 وە ئەو برە هاوكارییە براوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×