2019-06-18   887     
مەحمود سەنگاوی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان مەسعود بارزانی،
سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بە"پیاوێکی بچکۆلە ناودەبات".
ئاوێنە: مەحمود سەنگاوی له وتارێكدا لەکۆبونەوەی
رێكخستنه دێرینه‌كانی یەکێتی له‌شارەکانی کفری و کەلار و دەربەندیخان، بەتوندی
هێرشی کردە سەر مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان‌و وتی "ئه‌و
تاوانبار و خۆفرۆشانه‌ی ئه‌و كاته خه‌ڵكی كوردستانیان ده‌گرت و راده‌ستی به‌عسییه‌كانیان
ده‌كردن، ئه‌و خائینانه‌ی به‌دوای هێزی پێشمه‌رگه‌دا ده‌گه‌ڕان و رێكخستنه‌كانی
ئێمه‌یان ده‌دا به ده‌سته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌سێداره‌یان بده‌ن، ئێستالای كاك مه‌سعود
بارزانی جه‌نه‌ڕاڵن و ئه‌ویش شه‌رم ناكات و خۆی له یه‌كێتی نیشتمانی به‌گه‌وره‌تر
ده‌زانێت".
وتیشی "کاک مەسعود زۆر بچوكه، ئه‌گه‌ر پیاوێكی
بچوك نه‌بوایه دوای كۆچی دوایی مام جه‌لال و نه‌وشیروان مسته‌فا، به‌یانێكی ده‌رده‌كرد
و ده‌یوت ئیتر من پارتی نیم و سه‌رۆكی كوردم و هه‌ر چی كێشه‌یه‌كتان هه‌بوو بێنه
لای من، ئیتر پارتی نیم. ئومێد ده‌كه‌ین پارتی ئه‌و هه‌ڵه‌یه
نه‌كه‌ن جارێكی تر باسی كاریزمایه‌كی وه‌ك مام جه‌لال له بۆنه‌كاندا نه‌كه‌ن،
پێموایه ئه‌وه ئیهانه‌یه‌كی گه‌وره‌یه بۆ ئێمه به‌تایبه‌تی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی
نابێت ئه‌و ئیهانه‌یه قبوڵ بكات، قوباده‌كه‌ی ئێمه‌ش ئه‌وه نه‌بوو، گه‌ر ئه‌وه‌بوایه
ده‌بوایه كه باسی مام نه‌كرا شوێنه‌كه‌ی به‌جێهێشتایه".