مەحمود سەنگاوی: كاك مه‌سعود پیاوێكی‌ بچكۆله‌یه‌
  2019-06-18       675       
مەحمود سەنگاوی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان مەسعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بە"پیاوێکی بچکۆلە ناودەبات".
ئاوێنە: مەحمود سەنگاوی له‌ وتارێكدا لەکۆبونەوەی‌ رێكخستنه‌ دێرینه‌كانی‌ یەکێتی له‌شارەکانی کفری و کەلار و دەربەندیخان، بەتوندی هێرشی کردە سەر مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی‌ كوردستان‌و وتی "ئه‌و تاوانبار و خۆفرۆشانه‌ی‌ ئه‌و كاته‌ خه‌ڵكی‌ كوردستانیان ده‌گرت و راده‌ستی‌ به‌عسییه‌كانیان ده‌كردن، ئه‌و خائینانه‌ی به‌دوای‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌دا ده‌گه‌ڕان و رێكخستنه‌كانی‌ ئێمه‌یان ده‌دا به‌ ده‌سته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌سێداره‌یان بده‌ن، ئێستالای كاك مه‌سعود بارزانی جه‌نه‌ڕاڵن و ئه‌ویش شه‌رم ناكات و خۆی له‌ یه‌كێتی نیشتمانی‌ به‌گه‌وره‌تر ده‌زانێت".
وتیشی "کاک مەسعود زۆر بچوكه‌، ئه‌گه‌ر پیاوێكی بچوك نه‌بوایه‌ دوای كۆچی دوایی مام جه‌لال و نه‌وشیروان مسته‌فا، به‌یانێكی‌ ده‌رده‌كرد و ده‌یوت ئیتر من پارتی‌ نیم و سه‌رۆكی‌ كوردم و هه‌ر چی‌ كێشه‌یه‌كتان هه‌بوو بێنه‌ لای‌ من، ئیتر پارتی‌ نیم. ئومێد ده‌كه‌ین پارتی‌ ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ نه‌كه‌ن جارێكی‌ تر باسی‌ كاریزمایه‌كی‌ وه‌ك مام جه‌لال له‌ بۆنه‌كاندا نه‌كه‌ن، پێموایه‌ ئه‌وه‌ ئیهانه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌یه‌ بۆ ئێمه‌ به‌تایبه‌تی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ نابێت ئه‌و ئیهانه‌یه‌ قبوڵ‌ بكات، قوباده‌كه‌ی‌ ئێمه‌ش ئه‌وه‌ نه‌بوو، گه‌ر ئه‌وه‌بوایه‌ ده‌بوایه‌ كه‌ باسی‌ مام نه‌كرا شوێنه‌كه‌ی‌ به‌جێهێشتایه‌".
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×