مەسعود حەیدەر: ھەرێم ناتوانێت پاشەکەوتی موچە بدات
  2019-01-06       2050       
مەسعود حەیدەر
 
ئەندامی خولی سێیەمی پەرلەمانی عێراق، مەسعود حەیدەر رایدەگەیەنێت هەمو ئەو ژمارانەی لەپرۆژەیاسای بودجەی عێراق  هەیە ناراستە‌و تەنها پلان بۆ دانراوە یاخود تیۆرییە، ئاشكراشیدەكات ساڵانە عێراق 80 بۆ 85 تریلیۆن دینار خەرج دەكات بە پشكی هەرێمی كوردستانیشەوە، دەشڵێت " ھەرێم ناتوانێت پاشەکەوتی مووچەش بدات".

 

ئاوێنە: مەسعود حەیدەر، ئەندامی خولی سێیەمی پەرلەمانی عێراق لەرێگەی پەیجی تایبەتی خۆیەوە نوسینێكی لەژێر ناوی "پشكی كورد لەپرۆژەیاسای بودجەی عێراق چەندە؟" بڵاوكردەتەوە كەتێیدا هاتوە " ھەرێم لە بەرانبەر رادەستکردنی ھەموو نەوتەکەی و ھەموو داھاتە ناوخۆییەکانی ساڵانە حەوت ترلیۆن و دوو سەد ملیار دینار وەردەگرێت، واتە  مانگانە ھەرێم تەنھا  شەش سەدو  دوو ملیار دینار (٦٠٢ ملیار دینار ) وەردەگرێت لە بەغداد لە بەرانبەر رادەستکردنی ھەموو داھاتە نەوتی و ناوخۆییەکانی ھەرێم".

 

 

پشکی کورد لە پرۆژە یاسای بودجەی عێراق چەندە ؟

 

راستیەک ھەیە پێویستە ھەموو خەلکی کوردستان بیزانێ، ئەویش ئەوەیە کە ھەموو ئەو ژمارانەی لە پرۆژە یاسای بودجە ھەیە ناراستەو تەنھا پلان بۆ دانراوە یاخود تیۆریە. 
لەسەر ئەرزی واقع یاخود بە فعلی عێراق ساڵانە ٨٠ بۆ ٨٥ ترلیۆن دینار سەرف دەکات بۆ ھەموو خەرجێکانی بە پشکی ھەرێمی کوردستانیشەوە. 

 

بە تەقدیری و لەسەر بنەمای ساڵانی رابردوو خەرجێکان روون دەکەینەوە

 

خەرجی حاکمە : ٦ ترلیۆن دینار
خەرجی سیادی : ٢٠ ترلیۆن دینار
خەرجی پەرەپێدانی ھەرێمەکان : ٢ ترلیۆن دینار
کۆی خەرجی کە دەمێنێتەوە لە باشترین حاڵەتدا
٨٥ - ٢٨ = ٥٧ ترلیۆن دینار
رێژەی ئەو پارەی کە پشکی ھەرێمی لەسەر حساب دەکرێت = ٥٧/٨٥*١٠٠ = ٦٧٪‏
رێژەی فعلی پشکی ھەرێم = ١٢،٦٧٪‏ x ٦٧٪‏ =  ٨،٥٪‏
پشکی ھەرێم لە ساڵێکدا = ١٢،٦٧٪‏ x ٥٧ = ٧،٢ ترلیۆن دینار.

 

واتە ھەرێم لە بەرانبەر رادەستکردنی ھەموو نەوتەکەی و ھەموو داھاتە ناوخۆییەکانی ساڵانە حەوت ترلیۆن و دوو سەد ملیار دینار وەردەگرێت، واتە  مانگانە ھەرێم تەنھا  شەش سەدو  دوو ملیار دینار (٦٠٢ ملیار دینار ) وەردەگرێت لە بەغداد لە بەرانبەر رادەستکردنی ھەموو داھاتە نەوتی و ناوخۆییەکانی ھەرێم. 

 

بەو پارەیەش ھەرێم ناتوانێت پاشەکەوتی مووچەش بدات، جگە لەوەی کە پێویستی بە خەرجی بەکاربەرو و وەبەرھێنانە.  ئەمەش ھەرێمی کوردستان لە قەیرانی دارایی ئەھێلێتەوە، بۆیە ئەرکی ھەموو نوێنەرانی کوردە لە بەغداد مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم مسۆگەر بکەن وەکو ئەوەی ئێمەی فراکسیۆن کوردستانێکان لە ساڵی ٢٠١٨ جێگیرمان کردو مانگانە مووچە لە بەغدادەوە سەرف دەکرا بۆ ھەرێم بە پێی یاسای بودجە. بەو شێوازە لەگەڵ ئەو داھاتەی ھەرێم باری دارایی و مووچە لەھەرێم چارەسەر دەبێت و گرنگە ئەم بابەتە نەکرێتە کەرەستەی ململانێ سیاسێکان.

مسعود حیدر
 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×