2019-06-18   1829     
وته‌بێژی ره‌سمی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایده‌گیه‌نێت كه وته‌كانی مه‌حمود سه‌نگاوی گوزارشت له‌هه‌ڵوێست‌و سیاسه‌تی حزبه‌كه‌ی ناكات.
ئاوێنه: له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا وته‌بێژی ره‌سمی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی رایگه‌یاندووه، "به‌هه‌موولایه‌كی راده‌گه‌یه‌نین، ئه‌و وتانه‌ی هه‌ڤاڵ مه‌حمود سه‌نگاوی كه بڵاوكراوه‌ته‌وه، گوزارشت له هه‌ڵوێست و سیاسه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ناكات."
له‌رونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه، "ئێمه سه‌ره‌رای رێزی تایبه‌تیمان بۆ كاك مه‌سعود بارزانی، په‌یوه‌ندییه‌كی دۆستانه‌ی مێژوویی كۆمان ده‌كاته‌وه. ئێستایش به‌په‌رۆشه‌وه، پێكه‌وه هه‌نگاو بۆ پته‌وكردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییه ده‌نێین و هه‌ر دوێنێش له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی دانوستانكاری هه‌ردوولاماندا".
مەحمود سەنگاوی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌وتارێكدا لەکۆبونەوەی رێكخستنه دێرینه‌كانی یەکێتی له‌شارەکانی کفری و کەلار و دەربەندیخان، بەتوندی هێرشیکردە سەر مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان‌و وتی، "ئه‌و تاوانبار و خۆفرۆشانه‌ی ئه‌و كاته خه‌ڵكی كوردستانیان ده‌گرت و راده‌ستی به‌عسییه‌كانیان ده‌كردن، ئه‌و خائینانه‌ی به‌دوای هێزی پێشمه‌رگه‌دا ده‌گه‌ڕان و رێكخستنه‌كانی ئێمه‌یان ده‌دا به ده‌سته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌سێداره‌یان بده‌ن، ئێستالای كاك مه‌سعود بارزانی جه‌نه‌ڕاڵن و ئه‌ویش شه‌رم ناكات و خۆی له یه‌كێتی نیشتمانی به‌گه‌وره‌تر ده‌زانێت".
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه:
به‌هه‌موولایه‌كی راده‌گه‌یه‌نین، ئه‌و وتانه‌ی هه‌ڤاڵ مه‌حمود سه‌نگاوی كه بڵاوكراوه‌ته‌وه، گوزارشت له هه‌ڵوێست و سیاسه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ناكات.
ئێمه سه‌ره‌رای رێزی تایبه‌تیمان بۆ كاك مه‌سعود بارزانی، په‌یوه‌ندییه‌كی دۆستانه‌ی مێژوویی كۆمان ده‌كاته‌وه. ئێستایش به‌په‌رۆشه‌وه، پێكه‌وه هه‌نگاو بۆ پته‌وكردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییه ده‌نێین و هه‌ر دوێنێش له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی دانوستانكاری هه‌ردوولاماندا، جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی فه‌راهه‌مكردنی كه‌شێكی ئارام و هێورو دۆستانه كرایه‌وه، تا بتوانین پێكه‌وه به یه‌كگرتووی رووبه‌رووی مه‌ترسیه‌كان ببینه‌وه‌و، په‌له بكه‌ین له ته‌واوكردنی پرۆسه‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له چوارچێوه‌ی رێكه‌وتنه‌كانی نێوانماندا.
دیسانه‌وه دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه، كه ته‌نها لێدوان‌و ووته‌كانی وته‌بێژی ره‌سمی یه‌كێتی گوزارشت له راو بۆچوون‌و هه‌ڵوێستی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌كات.
له‌گه‌ڵ رێزدا...
وته‌بێژی ره‌سمی مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
18/6/2019