2019-06-18   1220     
خولوسی ئاکار
وه‌زیری به‌رگریی توركیا وه‌ڵامی وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا ده‌داته‌وه‌و جه‌خت له "درێژه‌دان به‌دیالۆگ‌و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ كێشه‌كان" كراوه‌ته‌وه.
ئاوێنه: وەزارەتی بەرگریی تورکیا لەراگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەداوە کە خولوسی ئاکار وه‌زیری به‌رگریی توركیا وەڵامی نامەکەی پاتریک شاناھان، وەزیری بەرگریی ئەمریکای بەوەکالەت داوەتەوە.
لەوەڵامی ئاکاردا بۆ نامەکەی شاناهان جارێکی دیکە جەختکراوەتەوە لەسەر نیگەرانییەکان بەرامبەر هەڵوێستێک کە نەگونجاوە لەگەڵ "رۆحیەتی هاوپەیمانێتی"دا.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا رایگه‌یاندووه، لەوه‌ڵامنامه‌كه‌ی ئاكاردا باس له‌گرنگیی به‌رده‌وامیدان به‌كاره‌كان كراوه بۆ درێژه‌دان به‌دیالۆگ له‌سه‌ر بنه‌مای رێزی به‌رامبه‌رو دۆستایه‌تی‌و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ كێشه‌كان."
6ی ئه‌م مانگه وەزیری بەرگریی ئەمریکا بەوەکالەت لە نامەیەکدا بۆ وەزیری بەرگریی تورکیا، لەبارەی کڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێس 400 لەروسیا رایگەیاندبو، تاوەکو 31ی تەمموز مۆڵەت بەتورکیا دەدەن بۆئەوەی پاشگەزببێتەوە لەکڕینی سیستەمەکە.