عەلی باپیر: کابینەی نوێ ئێمەی تێدا نابین
  2019-06-18       912       
عەلی باپیر

عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی رایده‌گه‌یه‌نێت، كابینه‌ی‌ نوێی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئه‌وانی‌ تێدا نابن‌و به‌شدارییان پێ ناكرێت.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ سێشەممە شاندێكی باڵای كۆمەڵی ئیسلامی بەسەرپەرشتی عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی سەردانی یەكگرتوی ئیسلامیان لەشاری سلێمانی كردو لەلایەن سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتوی ئیسلامیەوە پێشوازیانلێكرا.

دوای کۆبونەوەکە عەلی باپیر لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی بەشداریکردنیان لەحکومەتی‌ هه‌رێم رایگه‌یاند، "کابینەی نوێ ئێمەی تێدا نابین. لەمێژە لەلای منەوە یەکلابۆتەوە، من هەر لەسەرەتاوە گوتم ئەم وەزعە وادێتەبەرچاو کە ئێمە بۆمان نەگونجێت بەشداربین".

له‌باره‌ی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵ، سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین وتی‌، "گفتوگۆمان لەسەر دوایین گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەو هەرێمی كوردستان كردو جەختمان لەسەر بتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوانمان كردەوە."

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×