جۆن بۆڵتۆن: ئه‌مریكا به‌بێ زامنكردنی پاراستنی كورد له‌سوریا ناكشێته‌وه‌
  2019-01-06       462       

جۆن بۆڵتۆن، ‌وێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا رایگەیاند کشانەوە لە سوریا کاتێک دەبێت ڕێککەوتن کرابێت لەبارەی پاراستنی کورد لەو وڵاتە، جەختیشیکردەوە كه‌ تورکیا تاکلایەنە ئۆپەراسیۆن لە سوریا ئەنجام نادات.

ئاوێنه‌: جۆن بۆڵتن ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا لە میانی سەردانەکەیدا بۆ ئیسرائیل لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا باسی لە هۆکاری سەردانەکەی کرد و جەختیکردەوە هەماهەنگی لەگەڵ ئیسرائیل و تورکیا دەکەن بۆ بڕیاردان لەبارەی سوریاوە.

جۆن بۆڵتن ئەوەی خستەڕو ترەمپ جەختدەکاتەوە لەوەی بەبێ ڕێککەوتن بۆ پاراستنی کورد لە سوریا، ئەمریکا لەو وڵاتە ناکشێتەوە.

بۆڵتن ئاماژەی بەوەشکرد ئەمریکا نایەوێت تورکیا بە تاکلایەنە لە ناو خاکی سوریادا ئۆپەراسیۆن ئەنجامبدات.

بۆڵتن جەختیشیکردەوە لەگەڵ تەلئەبیب و ئەنقەرە بەردەوام دەبن لە هەماهەنگیەکانیان لەبارەی دۆخی سوریا.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×