گۆڤاری "فۆرن پۆڵسی"ی ئه‌مریكی له راپۆرتێكدا بڵاوی كرده‌وه كه توركیا راست ناكات له دژایه‌تیكردنی داعشدا به‌ڵكو ئامانجی لێدانی كوردانی رۆژئاوای كوردستانه.
ئاوێنه: به‌پێی راپۆرتێكی گۆڤاره‌كه بڕیاره‌كه‌ی دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له سوریا بۆته هۆی لێكنزیكبونه‌وه‌ی ئه‌نكه‌ره‌و واشنتۆن و به‌بڕیاره‌كه‌ش ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی فوڕات له‌به‌رده‌م ئه‌ردۆغان-دا به‌جێهێڵراوه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه پێناچێت سه‌رۆك كۆماری توركیا به‌ڵێنه‌كانی بۆ شه‌ڕی پاشماوه‌كانی داعش بباته سه‌ر، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش وا ده‌رده‌كه‌وێـ كه ئه‌مریكاو توركیا كێشه‌كانی نێوانیان چاره‌سه‌ر كردبێت، وێڕای ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان له‌سوریا یه‌كناگرنه‌وه.
راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه پێده‌چێت بڕیاری كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ببێته هۆی كۆتاییهێنان به په‌یوه‌ندی نێوان یه‌په‌گه‌و ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا.
هه‌روه‌ها راپۆرته‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو كه توركه‌كان بۆ یه‌ك رۆژیش هاوبه‌شی ئه‌مریكا نه‌بون له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئێران‌دا به‌ڵكو هه‌وڵیانداوه وا بكه‌ن سزاكانی ئه‌مریكا كه‌مترین كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ئێران هه‌بێت.
به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی فۆرن پۆڵسی، ئیداره‌ی ئه‌مریكا پێی وایه كه له‌ڕێگه‌ی كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌سوریا و جێهێشتنی یه‌په‌گه‌وه، واشنتۆن ده‌توانێت توركیا له ئێران دوربخاته‌وه‌و وا بكات ئه‌ردۆغان ببێته شه‌ریكی له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئێران‌دا.
ترامپ، چه‌ند رۆژێك دواتر له راگه‌یاندنی بڕیاری كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له‌ئه‌مریكا، ده‌سته‌واژه‌ی كۆتاییهاتنی داعشی له‌سوریا راستكرده‌وه‌و وتی كه توركیا ئه‌و ئه‌ركه ته‌واو ده‌كات.
له‌دوای راگه‌یاندنی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌ڕی دژ به داعش، توركیا جه‌ختی كرده‌وه كه ئه‌وله‌ویه‌تی كاری ئه‌وان شه‌ڕی دژ به كورده‌كانی سوریایه و هیچ به‌شدارییه‌كی كارای له‌سه‌ر زه‌وی دژ به داعش نه‌بو، به‌ڵكو روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعش وه‌ك ئه‌ركێك كه‌وته سه‌ر هه‌سه‌ده‌و ئه‌مریكییه‌كان.
بۆیه راپۆرته‌كه‌ی فۆرن پۆڵسی پرسیویه‌تی؛ ئایا ده‌كرێت باوه‌ڕ بكه‌ین كه توركیا پابه‌ند ده‌بێت به شه‌ڕی دژ به داعش.
له‌وه‌ڵامدا وتویه‌تی"كه‌ڵكه‌كه‌ی به‌رده‌وامی توركیا له‌ناوبردنی ئۆتۆنۆمییه‌كه‌ی كوردانی رۆژئااو بوه. كشانه‌وه ئه‌مریكا لادانی له‌مپه‌ری سه‌ره‌كییه له‌به‌رده‌م توركه‌كاندا بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كورده‌كان. ئه‌مانه‌ش هه‌مو ئه‌و شتانه‌ن وامان لێده‌كه‌ین بڵێین؛ توركه‌كان هیچ بایه‌خێك به دژایه‌تی داعش ناده‌ن به‌ڵكو به‌رده‌وام ده‌بن له شه‌ڕیان دژ به كورده‌كان."