په‌رله‌مانی عێراق كارنامه‌ی دانیشتنی سبه‌ی(سێشه‌ممه)ی خۆی بڵاوكرده‌وه كه ته‌واوكردنی پێكهاته‌ی حكومه‌تی عێراق له‌خۆناگرێت.
ئاوێنه: په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌مڕۆ(دوشه‌ممه)، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كارنامه‌ی دانیشتنی سبه‌ینێی خۆی بڵاوكرده‌وه، كه به‌پێی كارنامه‌كه دانیشتنه‌كه له كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆ ده‌ست پێده‌كات.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه یاسای راژه و خانه‌نشینی هێزه‌كانی ناوخۆ له‌خۆده‌گرێت.
هه‌روه‌ك ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دانیشتنه‌كه ته‌رخان كراوه بۆ درێژه‌دان بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2019ی عێراق.