كۆشكی سپی رایگه‌یاند؛ دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت گه‌ره‌نتی سه‌لامه‌تی هێزه ئه‌مریكییه‌كان بكات له‌كاتی كشانه‌وه‌یان له‌سوریا و هیچ هه‌ڵوێستی له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی هێزه‌كان نه‌گۆڕاوه.
ئاوێنه: مێرسیدس شلاپ، وته‌بێژ به‌ناوی كۆشكی سپی ئه‌مریكاوه، ئه‌مڕۆ(دوشه‌ممه) به كه‌ناڵی فۆكس نیوز-ی راگه‌یاند"سه‌رۆك هه‌ڵوێستی خۆی نه‌گۆڕیوه، ترامپ باسی له‌وه كردوه كه ئامانجی سه‌ره‌كی بریتییه له گه‌ره‌نتیكردنی سه‌لامه‌تی هێزه‌كانمان و پارێزراویی هاوپه‌یمانه‌كانیشمان."
وتیشی"بۆ ئه‌وه‌ش وه‌زاره‌تی به‌رگری پلانێك بۆ پڕۆسه‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانمان به سه‌لامه‌تی پێشكه‌ش ده‌كات."
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه دوێنی جۆن بۆڵتۆن له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئیسرائیل رایگه‌یاند كه كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌سوریا به‌نده به‌وه‌ی كه كورده هاوپه‌یمانه‌كانی واشنتۆن له‌سوریا پارێزراو بن له هه‌ڕه‌شه‌ی توركیا.