پێداچونەوە بۆ پشكنینی پزیشكی كەمئەندامان دەكرێتەوە
  2019-01-08       622       

پێداچونەوە بۆ پشكنینی پزیشكی كەمئەندامان دەكرێتەوە، لەراگەیەنراوێكیشدا هەریەك لە بەرێوەبەرایەتی چاودێری‌و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی‌و بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ئاشكرای دەكەن دولیژنە بەمەبەستی پێداچونەوە بە پشكنینی پزیشكی كەمئەندامان پێكدەهێنرێت.


ئاوێنە: بەرێوەبەرایەتی چاودێری‌و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی‌و بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر بەمەبەستی پێداچونەوە بە پشكنینی پزیشكی كەمئەندامانی هەرێمی كوردستان دو لیژنە دروستدەكەن، ئاشكراشی دەكەن گرنگە ئەندامانی ئەو دو لیژنەیەیە لەكەسانی نوێ‌ پێكبهێنرێن‌و ئەو كەسانەی تێدا نەبێت كە لەلیژنەكانی پێشوتردا ئەندام بون.


بەپێی راگەیەنراوەكە هەر ئەمرۆ بەرێوەبەری گشتی چاودێری‌و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر، بەرێوەبەری پاراستنی تۆری كۆمەڵایەتی، بەرێوەبەری بەشی كارگێری دیوانی بەرێوەبەرایەتی گشتی، بۆ گفتوگۆكردن‌و تاووتوێكردنی بریاری پێداچونەوە بە پشكنینی پزیشكی كەمئەندامان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێریان كرد.


زۆرترین بینراو
سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ له‌عێراق ده‌كات
جەهەپە: ئاکەپە ئامادەکاری دەکات سەرۆک شارەوانییەکانی ئیستەنبوڵ‌و ئەنقەرەش دوربخاتەوە
یەکێتی ئەوروپا: لابردنی سێ سەرۆک شارەوانییەکە سه‌لماندی دیموكراسی له‌توركیا بونی نییه‌
عومەر بەشیر لەنێو قەفەس دادگا: ٢٥ ملیۆن دۆلارم لە محەمەد بن سەلمان وەرگرتووە
كشتوكاڵی سلێمانی سزای‌ 27 فه‌رمانبه‌ری‌ دا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ پابه‌ندنه‌بوون به‌كاتی ده‌وامكردنه‌وه‌
فازڵ میرانی: ڕێگە نادەین لەهەرێمی کوردستانەوە هەڕەشە لەئاسایشی ئێران بکرێت
سوپای سوریا لە ئاسمانەوە هێرشی کردە سەر کاروانێکی سەربازی سوپای تورکیا
وتەبێژی حكومەتی هەرێم: ئامادەین داهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە رادەستی بەغدا بكەین
پۆلیسی تورکیا هێرشی کردە سەر خۆپیشاندەرانی دیاربه‌كر
مه‌سرور بارزانی‌ داوا له‌وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نۆیه‌م ده‌كات فۆڕمی‌ ئاشكراكردنی‌ سامانه‌كه‌یان پڕبكه‌نه‌وه‌
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×