دادوەر رزگار محەممەد ئەمین بۆ وەزارەتی داد كاندید کرا
  2019-01-08       743       
دادوەر رزگار محەممەد ئەمین
عادل عه‌بدولمه‌هدی‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ عێراق به‌ره‌سمی‌ دادوەر رزگار محەممەد ئەمین بۆ پۆستی وەزیری دادی عێراق كاندید ده‌كات‌و په‌رله‌مانتارێكی كوردیش ده‌ڵێت، لەناو پەرلەمانتارە کوردەکاندا پشتگیرییەکی زۆر بۆ حاکم رزگار نییه‌.
 

ئاوێنه‌: بەپێی نوسراوێکی نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق کە بۆ پەرلەمانی عێراقی ناردووە، دادوەر رزگار محەممەد ئەمین كاندیده‌ بۆ پۆستی وەزیری دادی عێراق.


بەپێی نوسراوەکە کە واژۆی عادل عه‌بدولمه‌هدی‌ لەسەرەو ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ دەرچووە، فالح فەیاز، كانیده‌ بۆ پۆستی وەزیری ناوخۆ، سەلیم جبوری بۆ پۆستی وەزیری بەرگریی‌و دادوەر رزگار محەممەد ئەمین بۆ پۆستی وەزیری دادی عێراق.


لای‌ خۆیه‌وه‌ هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامی‌ ئەنجومەنی‌ نوێنەرانی‌ عێراق لەفراکسیۆنی‌ گۆڕان، رایگه‌یاند،   نوسراوەکەی عادل عەبدولمەهدی گەیشتۆتە پەرلەمان، بەڵام فراکسیۆنە جیاوازەکان  تێبینیان لەسەر هەریەک لەکاندیدەکان هەیە.


لەبارەی‌ کاندیدکردنی‌ حاکم رزگار لەسەر پشکی‌ کورد بۆ وەرگرتنی‌ وەزارەتی‌ داد، هۆشیار عەبدوڵا ده‌ڵێت، "چاوەڕوان ناکرێت لەناو پەرلەمانتارە کوردەکاندا پشتگیرییەکی زۆر بۆ دەنگدان بەحاکم رزگار هەبێت، بەوپێیەی‌ بەبێ هیچ ئاگاداری‌و هەماهەنگییەک سەرۆک وەزیران ناوەکان بۆ وەزارەتی داد دادەنێت".


دادوەر رزگار محەممەد ئەمین، یەکەم دادوەری دادگای تایبەت بەدادگاییكردنی‌ سەدام حسێن سه‌رۆكی‌ له‌سێداره‌دراوی‌ عێراق بو.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×