وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مه‌ریكییه‌كان پێیان راگه‌یاندون كه سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی ئه‌و چه‌كانه‌ی له ناوچه‌كه بڵاویانكردۆته‌وه. به‌پێویستیشی ده‌زانێت كه ئه‌مه‌ریكا چه‌كه‌كانی له‌یه‌په‌گه وه‌ربگرێته‌وه.
ئاوێنه: پاش كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ جۆن بۆڵتن راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا، ئیبراهیم كالن، وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی توركیا، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "ئه‌مه‌ریكییه‌كان پێیان راگه‌یاندوین ئێستا سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی ئه‌و چه‌كانه‌ی له‌ناوچه‌كه بڵاویانكردۆته‌وه".
وتیشی، ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌نێوان 60 تا 120 رۆژدا سوریا به‌جێده‌هێڵن.
به‌وته‌ی كالن، داواكاری سه‌ره‌كی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌یه، ئه‌و چه‌كه‌ی دراوه‌ته گروپه "تیرۆریستییه‌كان" كۆبكرێته‌وه.
وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه پێویسته یه‌په‌گه به‌ته‌واوی له‌منبج بكشێته‌وه‌و ئه‌و شاره به‌جێبهێڵێت.
دوێنێ دوشەممە جۆن بۆڵتن، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا دوای سەردانی بۆ ئیسرائیل‌و کۆبونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی، "کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لەرۆژهەڵاتی فورات پەیوەستە بەكۆتاییهێنان بەپاشماوەكانی داعش لەو ناوچەیەو دڵنیایی توركیا لەبارەی ئاسایشی شەڕڤانە کوردەکانی سوریا کە هاوپەیمانی ئەمەریکان".
ئەو لێدوانەی بۆڵتن وایکرد ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا کۆبونەوەکەی لەگەڵ شاندی ئەمەریکا رەتبکاتەوە.