ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرای ده‌كات كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌نیازه سه‌ربه‌خۆ نه‌وته‌كه‌ی بفرۆشێت، به‌وته‌ی ئه‌و، به‌و هه‌نگاوه‌ش حكومه‌تی عێراق موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ره‌وانه ناكات.
ئاوێنه: ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویتی، به‌پێی چه‌ند زانیارییه‌ك هه‌رێمی كوردستان به‌نیازه سه‌ربه‌خۆیانه نه‌وتی خۆی بفرۆشێت‌و چاوه‌رێی به‌غداش ده‌كات موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی بۆ ره‌وانه بكات، گه‌ر ئه‌وه‌ش راست بێت ئه‌وا رێگا نادرێت به‌غدا موچه بۆ هه‌رێم ره‌وانه بكات.
ئه‌وه‌شی نوسیوه، له‌لیژنه‌ی دارایی باسیان له‌رێككه‌وتنی نێوان هه‌رێمی كوردستان‌و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق عادل عه‌بدولمه‌هدی كردووه‌و چەند ئه‌ندامێك دڵنیاییانداوه کە ئەو رێككه‌وتنه کراوەو هه‌رێمی كوردستان نەوتی خۆی دەفرۆشێت‌و بەنیازیشە به‌غداد مانگانە زیاتر لە ٤٥٤ ملیار دینار بۆ موچەی فەرمانبەرانی هه‌رێمی كوردستان‌و ٦۷ ملیاریش بۆ پێشمه‌رگه ره‌وانه‌بكات، به‌ڵام له‌ئێستاوه باس لەوە دەکەن کە هەرێم ئەگەر نەوت رادەست نەکات رێگە نادرێت سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هیچ پارەیەک بنێرێت بۆ هەریم.
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید هۆشداریده‌دات‌و ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر ئه‌وه راست بێت، بۆ هەرێمی کوردستان زۆر قورس دەبێت، لەحاڵەتی دابەزینی نەوتدا ئەم بابەتەش ئەگەر بکەوێتە نێو دەزگاکانی راگەیاندن، ئەوا عادل عبدالمهدی دوچاری لێپرسینەوە دەبێت، بۆیە زەرورە هەرێم ورد دراسەی ئەم بابەتەی کردبێت.