سلێمانی: لەنەشتەرییەكی دەگمەندا گەنجێك لەمردن رزگار دەكرێت
  2019-01-09       490       

لەنەشتەرییەكی دەگمەندا جەنجێك لەمردن رزگار دەكرێت، ماڵپەری فەرمی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندورستی سلێمانی لەبارەی نەشتەرگەرییەكەوە نوسیویەتی " لەنەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی نەشتەرگەرییەكی دەگمەن بۆ گەنجێكی دەڤەری پشدەر ئەنجام درا كەلەڕوداوی هاتوچۆدا توشی پچڕاندنی شاخوێنهێنەری دڵ دەبێت".

 

ئاوێنە: بەكر پسپۆڕی نەشتەرگەری سنگ و دڵ و دەمارەكانی خوێن ، د. دیلان ئەحمەد بەكر لەبارەی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەكەوە رایدەگەیەنێت ئەو حاڵەتە نەك لەهەرێمی كوردستان، بەڵكو لەوڵاتانی پێشكەوتو دەگمەنە ولە % 80 بۆ 85ی ئەو كەسانەی توشی پچڕانی شاخوێنهێنەری دڵ دەبن كۆتایی بەژیانیان دێت، بەڵام خۆشبەختانە لەنەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی توانیان نەشتەرگەریەكی سەركەوتو بۆ ئەو توشبووە ئەنجام بدەن ولەمردن ڕزگاری بكەن.

 

 

 

 
زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×