سلێمانی: لەنێو هەفتەبازارێك دەستبەسەر شمەك‌و كاڵای ماوە بەسەرچودا دەگیرێت
  2019-01-09       598       

لەنێو هەفتەبازارێكی شاری سلێمانی دەستبەسەر شمەك‌و كاڵای ماوە بەسەرچودا دەگیرێت، سەرۆكی لیژنەی 3 ی سەربە لیژنەهاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت بڕی ئه‌و كاڵاوشمه‌كانه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ زیاتر له‌ یه‌ك تۆن ده‌بێت.


ئاوێنە: بورهان مسته‌فا، سه‌رۆكی لیژنه‌ی سێ-ی سه‌ربه‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایدەگەیەنێت له‌ئه‌نجامی سه‌ردانی لیژنه‌كه‌یان بۆ بازاڕ و شوێنه‌گشتیه‌كان و پشكنینه‌ به‌رده‌وامه‌كان له هه‌فته‌ ‌بازاڕی "سیدرای دو"ده‌ستبه‌سه‌ر بڕێكی زۆر كاڵاوشمه‌كی جۆراوجۆری ماوه‌به‌سه‌رچودا گیراوه‌.


دەشڵێت "بڕی ئه‌و كاڵاوشمه‌كانه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ زیاتر له‌ یه‌ك تۆن ده‌بێت، كه‌ له‌ به‌سه‌ر 40 فاست، 104 پاکەت شیلە، 115 سپرای بۆن، 119 شامپۆی جۆراوجۆر، 95 سابون، 36 کرێمی پێست پێك هاتوون و به‌شێكیان ماده‌ی خاوێنكردنه‌وه‌ و به‌شێكیشی له‌بواری جوانكاری به‌كارده‌هێنرێن، رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان هه‌میشه جه‌خت له‌وه ‌ده‌كه‌نه‌وه‌ ئه‌و كاڵاو شمه‌كانه‌ی ماوه‌ی به‌كارهێنانیان كۆتایی دێت پێویسته له‌ناوبرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زیان بۆسه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤی به‌كارهێنه‌ر دروست ده‌كات، به‌ڵام خاوه‌نی ئه‌م كاڵاوشمه‌كانه‌ به‌نیازی ساخكردنه‌وه‌ی بون".

 
زۆرترین بینراو
سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ له‌عێراق ده‌كات
جەهەپە: ئاکەپە ئامادەکاری دەکات سەرۆک شارەوانییەکانی ئیستەنبوڵ‌و ئەنقەرەش دوربخاتەوە
یەکێتی ئەوروپا: لابردنی سێ سەرۆک شارەوانییەکە سه‌لماندی دیموكراسی له‌توركیا بونی نییه‌
عومەر بەشیر لەنێو قەفەس دادگا: ٢٥ ملیۆن دۆلارم لە محەمەد بن سەلمان وەرگرتووە
كشتوكاڵی سلێمانی سزای‌ 27 فه‌رمانبه‌ری‌ دا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ پابه‌ندنه‌بوون به‌كاتی ده‌وامكردنه‌وه‌
فازڵ میرانی: ڕێگە نادەین لەهەرێمی کوردستانەوە هەڕەشە لەئاسایشی ئێران بکرێت
سوپای سوریا لە ئاسمانەوە هێرشی کردە سەر کاروانێکی سەربازی سوپای تورکیا
وتەبێژی حكومەتی هەرێم: ئامادەین داهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە رادەستی بەغدا بكەین
مه‌سرور بارزانی‌ داوا له‌وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نۆیه‌م ده‌كات فۆڕمی‌ ئاشكراكردنی‌ سامانه‌كه‌یان پڕبكه‌نه‌وه‌
پۆلیسی تورکیا هێرشی کردە سەر خۆپیشاندەرانی دیاربه‌كر
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×