جوتیار شەریف
هاوینی ڕابردو ئه‌ڵمانیا بڕێک که‌م باران بو، ئه‌و وینه‌یه وێنه‌ی پارکێکی ناو شاری 'زیگنه' که ڕوبه‌ره‌که‌ی له پارکی دایکی سلێمانی بچوکتره به‌ڵام چیمه‌نه‌که‌ی هه‌مو وشک بوبو، روبارێکی بچوکیش کە بەناوەڕاستی زیگندا تێپەڕ دەبێت، ته‌نها یه‌ک جاده له‌نێوان پارکه‌که‌و ڕوباره‌که هه‌یه واته که‌متر له 100 م دوری نێوانیانه، به عه‌قڵی هه‌ر کوردێک به خۆشمه‌وه بۆ بۆرییه‌ک ئاو له‌و ڕوباره‌وه بۆ پارکه‌که ڕانه‌کێشراوه یان بۆ ماتۆڕێکی ئاو ناخه‌نه ڕوباره‌که‌و ئاوی پارکه‌که‌ی پێ بده‌ن؟!
ڕۆژێک به‌لای ئه‌و پارکه‌دا تێ ئه‌په‌ڕیم کرێکارێکی شاره‌وانی به ته‌نکه‌رێکی بچکۆلانه ئاوی داره‌کانی ئه‌دا تا وشک نه‌بن به‌ڵام ئاوی چیمه‌نه‌که‌ی نه ئه‌دا، چومه پێشه‌وه لێی و لێم پرسی بۆ ماتۆڕێکی ئاو ناخه‌نه نێو ڕوباره‌که‌و هه‌مو پارکه‌که ئاوبده‌ن، پێکه‌نی و وتی خۆ ئه‌و ڕوباره ته‌نها موڵکی زیگن نیه چۆن بمانه‌وێت خه‌رجی بکه‌ین، سه‌رم سوڕما وتم ئه‌ی موڵکی کێیه دوباره زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کی کرده‌وه‌و وتی تا هه‌رکوێ بڕوات موڵکی هه‌مو ئه‌و خه‌ڵکانه‌یه بڕۆ له‌دوای بزانه تا کوێ ئه‌ڕوات به قاقایه‌کی گه‌رمتر! شه‌رم دایگرتم کرێکارێکی شاره‌وانی هێنده ڕۆشنبیره به‌رامبه‌ر پاراستنی ئاو‌و من نه‌زان بوم!!!
هاوینی ڕبردو گرفتی که‌م بارانی و وشک بونی پارک و هه‌روه‌ها باخچه‌ی ماڵان قسه‌و باسی گه‌رمی نێو خه‌ڵک بو، هه‌ر له‌و ماوه‌دا ڕێم که‌وته ماڵی پیره‌ژنێکی 80 ساڵه‌ی ئه‌ڵمانی هاوکاری ئێمه ده‌کات له ئاشناکردن به یاساکانی ئه‌ڵمانیا و زۆرجاریش له‌گه‌ڵمان دێت بۆ فه‌رمانگه‌کان تا کاره‌کان به ڕێک و پێکی بکه‌ین، ئه‌و هه‌مو ته‌مه‌نی له کاری خێرخوازی خه‌رج کردوه‌وه هێشتاش ماندو نابێت و به‌رده‌وام له‌گه‌شتی ئه‌فریقایه بۆ گه‌یاندنی هاوکاری به خه‌ڵکی ئه‌وێ، هه‌ستام ئاو بخۆمه‌وه تۆزێک به‌لوعه‌ی سنگی چێشتخانه‌که‌م کردوه‌وه تا ئاوی نێو بۆرێکه بگۆڕێت به‌ڵام خاوه‌ن ماڵ هه‌ر که گوێی له‌ده‌نگی ئاوه‌که بو خێرا په‌لاماری سینگه‌که‌ی دا‌و گرتیه‌وه‌و توڕه بو! وتم ببوره ته‌نها ویستم ئاوی نێو بۆرییه‌که بگۆڕێت، وتی بۆ ئاوی نێو بۆرییه‌که چیه‌تی 10خوله‌ک پێشتر گۆڕاوه تۆ نازانی هه‌ر 3خوله‌ک جارێک که‌سێک له جیهاندا ده‌مرێت به‌هۆی نه‌بونی ئاوی شیرینه‌وه !!!
دواتر بۆ ئه‌وه‌ی دڵی من بداته‌وه وتی وه‌ره نیشانت بده‌م چۆن ئاوی باراناوی سه‌ربانم ڕێکخستوه بچێته کۆگایه‌کی ئاوه‌وه تا باخچه‌و گوڵه‌کانمی پێ ئاو بده‌م، ئه‌و وتی به‌داخه‌وه سیستمی خانوه‌که‌ی من کۆنه ده‌نا خه‌ڵکی ئێستا که خانوی نوێ دروست ده‌که‌ن ئاوی باراناوی سه‌ربان ده‌نێرن بۆ دو کۆگای ئاو یان دو ته‌نکی یه‌کێکیان په‌یوه‌سته به باخچه‌ی ماڵه‌که‌و ئه‌وی تریان په‌یوه‌سته به ته‌والێته‌وه به پێکه‌نینه‌وه وتی "هیچ کات ئه‌و پیسیه‌ی له ته‌والێته‌که ئه‌یکه‌م هێنده به‌نرخ نیه ته‌نه‌که‌یه‌ک ئاوی شیرین و پاک به‌دوایدا بکه‌م" بۆ چه‌ند ڕۆژی دواتر له کۆرسی فێربونی زمانی ئه‌ڵمانی مامۆستاکه‌مان باسی ئاو و هه‌واو کێشه‌ی که‌م بارانی کرد، منیش باسی سود وه‌رگرتنی ئاوی سه‌ربانم کرد له‌لایه‌ن ئه‌ڵمانه‌کانه‌وه، مامۆستاکه وتی به‌داخه‌وه من له‌شار ئه‌ژیم و له‌شوقه‌دام ئه‌و ده‌رفه‌ته‌م نیه بۆ پاشه‌که‌وتکردنی ئاو به‌ڵام هه‌ر شتێکم کردوه له چێستخانه‌ی ماڵه‌که‌م سنگه‌که دو حه‌وزی هه‌یه دانه‌یه‌کیان تایبه‌ته به شۆردنه‌وه‌ی سه‌وزه‌و میوه به‌هیچ جۆرێک که‌فاوی تێدا به‌کارنایه‌ت و ئاوه‌که‌ی ئه‌چێته ته‌نکیه‌که‌وه له ژێر سنگه‌که‌دا به‌و ئاوه پاشه‌که‌تکراوه ئاوی گوڵه‌کانی ماڵه‌که‌م و گوڵی باڵکۆنه‌که‌م ئه‌ده‌م!
هه‌رچه‌نده له‌و بروایه‌دا نیم ئه‌وروپا هه‌رگیز کێشه‌ی که‌م ئاوی توشبێ به‌ده‌ر له خه‌مه جیهانیه‌که، که زه‌وی به‌روه‌و گه‌رمبون و که‌بونه‌وی ئاو ده‌ڕوات، چونکه ئه‌وروپا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به ئۆقیانوس ده‌وره درواه هێنده جۆگه‌له‌و ڕوبارو ده‌ریاچه‌ی تێدایه که هه‌رگیز کێشه‌ی ئاو لێره زۆر ڕژد نه‌بێت جگه له‌بارینی بارانی چوار وه‌رزه توانایی پێشه‌سازیشیان بای ئه‌وه‌یه به ئاسانی ئاو بپاڵێون، سه‌ره‌ڕایی ئه‌مانه‌ش ئه‌وه ڕه‌وشتی به‌شێک له ئه‌وروپیه‌کانه به‌رامبه‌ر پاراستنی ئاو!!! هه‌رچه‌نده لێره‌ش هه‌مو ئه‌وروپه‌کان وانین چاره‌سه‌ری ته‌واوه‌تی ده‌ستگرتن به ئاوی پاکه‌وه ته‌نها به سیستمی خستنه سه‌ری باجی زیاده ده‌کرێت بۆ ئه‌و ماڵانه‌ی ئاو زیاتر له بڕی پێویست به‌کاردێنن وه‌ک لێره هه‌یه!
سه‌ره‌نجام ئێمه له‌وه دڵنیا بوینه‌ته‌وه حکومه‌تی هه‌رێم هه‌رگیز بویری ئه‌وه‌ی نیه باجی زۆر بخاته سه‌ر به‌فیڕۆدانی ئاوی شیرین به کاتژمێری زیره‌ک چونکه ئه‌وکاته ده‌بێت داهاتی کوردستان بۆخۆیان نه‌به‌ن و بژوی تاک هێنده به‌رزبکه‌نه‌وه که خه‌ڵک به ئاسوده‌ی بتوانێ پاره‌ی ئاو بدات، هیچ پاڵه‌وانیه‌تیه‌ک له بونی ئاو و کاره‌بای به‌رده‌وامی ئه‌وروپا نیه ئه‌و پاره‌ی ماڵێک لیره به ئاو کاره‌بای ده‌ده‌ن له کوردستانیش به‌هه‌ر کۆمپانیایه‌کی بده‌ی ده‌توانێ ئاو و کاره‌بای به‌ردوام دابین بکات به‌ڵام به پێوه‌ری زیره‌ک بیفرۆشێت !
ئێستا که حکومه‌ت داهات ناگه‌ڕێنێته‌وه‌و سیستمی باج به‌پێی یه‌که‌ی به‌کارهێنان ناخاته‌گه‌ڕ ئه‌ی بزانین بۆ سود له‌و بارانه زۆره نابێنێت له زستانی کوردستان ده‌باریت، که دروستکردنی هه‌ر به‌نداوێکی باراناو یه‌کسانه به‌بوژانه‌وه‌ی چه‌ندین کانی و کارێزو دروستبونی چه‌ندین مێرگ‌و سه‌وزایی هه‌میشه‌یی! به‌بڕوای من هۆکاره‌که‌ی ئه‌وه نیه تێچونی ده‌بێت چونکه ئه‌وان گه‌ر وه‌ک کارگه‌یه‌کیش له کوردستان بڕوانن تێده‌گه‌ن له‌وه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وامبن له سودمه‌ندبون له داهاتی کوردستان ده‌بێت کوردستان بمێنێته‌وه کێشه‌یان نابێ گه‌ر تۆزێکی تێدا خه‌رج بکه‌ن، به‌ڵکو هۆکاره‌که‌ی ئه‌وه‌یه وشیاری ئه‌خلاقی به‌رامبه‌ر به‌کارهێنانی ئاو بونی نیه، گه‌ر دایک و خوشک و هاوسه‌ری تاکی کورد وشیاری ئه‌خلاقی ئه‌وه‌یان هه‌بو به ئاوی شیرین جاده‌و شۆسته نه‌شۆن و سود له ئاوی باراناوی سه‌ربان وه‌رگرن بۆ ئاودانی گوڵه‌کانیان ئه‌وکاته حکومه‌تیش بیری له‌گلدانه‌وه‌ی ئاوی باراناوی دۆڵ و چیاکان ده‌کاته‌وه، چونکه خه‌ڵک و حکومه‌ت دوانه‌یه‌کی لێکچوی یه‌کن و ئه‌توانن یه‌کتر پێناسه بکه‌ن!!!
به‌بڕوای من گه‌ر له ئێستاوه پڕۆژه‌ی سود وه‌رگرتن له ئاوی باراناو به‌چڕی ده‌ست پێنه‌کات وه‌ک ئه‌وه‌ی ڕێکخراوی ڕیچ له گه‌رمیان ده‌یکات ئه‌وا کوردستان له‌به‌رده‌م ترسناکترین حاڵه‌تی به‌بیابانبوندایه له‌ئه‌گه‌ری گرتنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی ئاوی ئه‌و ڕوبارانه‌ی له تورکیا‌و ئێرانه‌وه دێن!