عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌كه‌ركوك له‌سه‌ر باره‌گا حزبییه‌كان دژ به ده‌ستور ناوده‌بات و داواش له سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌كات له‌وباره‌یه‌وه به رۆڵی ده‌ستوری خۆی هه‌ڵبسێت.
ئاوێنه: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ(چواره‌شه‌ممه)، نوسینگه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست ئاوێنه كه‌وتوه رایگه‌یاند سه‌رۆك وه‌زیران چه‌ند په‌یوه‌ندییه‌كی به‌په‌له‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار، به‌و پێیه‌ی كه پارێزه‌ری ده‌ستوره‌و شه‌ونخونی ده‌كێشێت بۆ گه‌ره‌نتی پابه‌ندبون پێوه‌ی، و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی سیاسی جیاجیا ئه‌نجامداوه و رێنمایی داونه‌تێ كه ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر باره‌گا حزبییه‌كان له‌كه‌ركوك دابگیرێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی كارێكی دژ به ده‌ستوره.
سه‌رۆك وه‌زیران بۆ سه‌ركرده سیاسییه‌كان جه‌ختی كردۆته‌وه كه رێگا گونجاوه‌كه ئه‌وه‌یه پرسیار له دادگای باڵای فیدراڵی بكرێت له‌سه‌ر ده‌ستوریبونی ئه‌و هه‌نگاوه به‌ر له په‌یڕه‌وكردنی، ئه‌گه‌ر ده‌مانه‌وێت رێز له ده‌ستور بگرین هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌موان داوای ده‌كه‌ین.
شه‌وی رابردو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌سه‌ر باره‌گاكانی له كه‌ركوك ئاڵای كوردستانی هه‌ڵداو به‌رپرسانی حزبه‌كه‌ش ئه‌و هه‌نگاوه به ده‌ستوری ده‌زانن.
به‌یاننامه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی باسی له‌وه كردوه كه هه‌ندێك له سیاسییه‌كان له‌میانی په‌یوه‌ندی پێوه‌كردنیان باسیان له‌وه كرد كه كه‌ركوك ناوچه‌یه‌كی جێناكۆكه‌و مافی خۆیانه ئاڵای كوردستانی تێدا هه‌ڵبده‌ن، به‌ڵام سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختی كرده‌وه كه كه‌ركوك ناوچه‌یه‌كی جێناكۆكه‌و ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و سنوره‌ی ده‌ستور بۆ هه‌رێمی كوردستانی كێشاوه.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه ناوچه جێناكۆكه‌كان به‌و شێوه‌یه ده‌مێننه‌وه‌و ناكرێت هیچ گۆڕانكارییه‌كی دیفاكتۆییان تێدا ئه‌نجام بدرێت تا ئه‌و كاته‌ی پرسه‌كه له‌ڕوی ده‌ستورییه‌وه یه‌كلاده‌كرێته‌وه.