ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید، په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵ له‌په‌رله‌مانی عێراق باس له باشترین ماده‌ی نێو بودجه‌ی 2019ی عێراق ده‌كات كه به‌بڕوای ئه‌و گه‌ره‌نتی ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن عێراقه‌وه ده‌كات به‌بێ راده‌ستكردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به به‌غدا.
ئاوێنه: ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید، ئه‌مڕۆ(چوارشه‌ممه)، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕو؛ باشترین ماددە کە خزمەت بە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بکات و لەوێشەوە دواکەوتنی موچە کۆتایی پێبهێنریت ماددەی (۱0) بڕگەی (ج)ه کە زەمانەتی ناردنی موچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە دەکات بەبێ رادەست کردنی نەوتی هەرێم.
وتوشیه‌تی"بەوهۆیەشەوە بازاڕی هەرێم جوڵەی تێدەکەوێت و مانگانە (٤٥٤) ملیار رەوانە دەکرێت بۆ فەرمانبەران و بەشێکیش بۆ پێشمەرگە دەنێردرێت کە بەشی موچەکانیان دەکات."
به‌ڵام ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید، ئه‌وه‌شی نه‌شاردۆته‌وه كه مه‌ترسی ئه‌مان له‌وه‌دایه كه ئەندامانی لیژنەی دارایی و فراکسیۆنەکانیان لەئێستاوه باس لەوە دەکەن کە دەبێت ئەو بڕگەیە بگۆڕدرێت.