2019-06-18   2517     
مه‌سعود بارزانی
نوسینگەی ڕاگەیاندنی بارەگای بارزانی وتەكانی مەحمود سەنگاوی به "ئەو پەڕی نزمی‌و بێ ئاستی" وه‌سف ده‌كات‌و ره‌خنه‌ش له‌رونكردنه‌وه‌كه‌ی وته‌بێژی یه‌كێتی ده‌گرێت.
ئاوێنه: له‌رونكردنه‌وه‌یكدا باره‌گای بارزانی رایگه‌یاندووه، "وتەكانی مەحمود سەنگاوی كە لەئەو پەڕی نزمی‌و بێ ئاستیدا بون، ئەوە ناهێنێ وەڵام بدرێتەوە. چونكە مێژوو كردەوەكانی ئەو كەسە دیار‌و ئاشكرایەو، مافیا‌و تاڵانچی‌و بكوژ هی ئەوە نین وەڵامیان بدرێتەوە."
راشیگه‌یاندووه، "لەگەڵ ئەوەشدا بۆ مەكتەبی سیاسیی یەكێتی‌و گوتەبێژەكەی زۆر جوانتر بو بێدەنگ بانە نەك ئەوەی بەیاننامەیەكی شەرمنانەو بێ ناوەڕۆك لەبەرانبەر وتەكانی تاڵانچییەك بڵاوبكەنەوە كە بەنەفەسی تێكدانی ڕەوشی كوردستان‌و شێواندنی ئاسودەیی كۆمەڵایەتیی خەڵك قسەی كردووە."
مەحمود سەنگاوی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌وتارێكدا لەکۆبونەوەی رێكخستنه دێرینه‌كانی یەکێتی له‌شارەکانی کفری‌و کەلارو دەربەندیخان، بەتوندی هێرشیکردە سەر مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان‌و وتی، "ئه‌و تاوانبار‌و خۆفرۆشانه‌ی ئه‌و كاته خه‌ڵكی كوردستانیان ده‌گرت و راده‌ستی به‌عسییه‌كانیان ده‌كردن، ئه‌و خائینانه‌ی به‌دوای هێزی پێشمه‌رگه‌دا ده‌گه‌ڕان و رێكخستنه‌كانی ئێمه‌یان ده‌دا به ده‌سته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌سێداره‌یان بده‌ن، ئێستالای كاك مه‌سعود بارزانی جه‌نه‌ڕاڵن و ئه‌ویش شه‌رم ناكات و خۆی له یه‌كێتی نیشتمانی به‌گه‌وره‌تر ده‌زانێت".
له‌به‌رامبه‌ردا له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا وته‌بێژی ره‌سمی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی رایگه‌یاند، "به‌هه‌موولایه‌كی راده‌گه‌یه‌نین، ئه‌و وتانه‌ی هه‌ڤاڵ مه‌حمود سه‌نگاوی كه بڵاوكراوه‌ته‌وه، گوزارشت له هه‌ڵوێست و سیاسه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ناكات."
له‌رونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه، "ئێمه سه‌ره‌رای رێزی تایبه‌تیمان بۆ كاك مه‌سعود بارزانی، په‌یوه‌ندییه‌كی دۆستانه‌ی مێژوویی كۆمان ده‌كاته‌وه. ئێستایش به‌په‌رۆشه‌وه، پێكه‌وه هه‌نگاو بۆ پته‌وكردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییه ده‌نێین و هه‌ر دوێنێش له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی دانوستانكاری هه‌ردوولاماندا".