عادل عەبدولمەھدی: رێوشوێنی یاسایی بەرانبەر نەجمەدین کەریم دەگیرێتەبەر
  2019-06-18       1029       
عادل عەبدولمەھدی
عادل عەبدولمەھدی جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ رێوشوێنی یاسایی بەرانبەر نەجمەدین کەریم پارێزگاری پێشوی کەرکوک دەگرنەبەر.

ئاوێنه‌: عادل عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیرانی عێراق له‌كۆنگره‌ی‌ هه‌فتانه‌ی‌ خۆیدا باسی‌ له‌كه‌یسه‌كه‌ی‌ نەجمەدین کەریم پارێزگاری پێشوی کەرکوک كردو رایگەیاند، رێوشوێنی یاسایی بەرانبەر پارێزگاری پێشوی کەرکوک دەگرنەبەر کە لەلایەن دادگاوە داواکراوە.

21ی‌ مانگی‌ رابردو نەجمەدین کەریم لەفڕۆکەخانەی بەیروت له‌لایه‌ن پۆلیسی‌ ئه‌نته‌رپوڵه‌وه‌ ده‌ستگیركراو دواتر نوسینگەی رۆژنامەوانییەکەی ئەو هەواڵەی رەتکردەوە.

دواترو به‌هه‌وڵی‌ مه‌سعود بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان ئازادكراو چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر گه‌رایه‌وه‌ شاری‌ هه‌ولێرو له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی‌‌و نێچیرڤان بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌ كۆبوه‌وه‌.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×