2019-06-18   1921     
ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ری سوری
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی دو بڕیاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌ڵمانیا له‌باره‌ی په‌نابه‌رانه‌وه ئاشكرا ده‌كات.
ئاوێنه: چنار عه‌لی نوێنه‌ری فیدراسیۆن له‌به‌رلین ڕایگه‌یاندووه، لەکۆبونەوەی وەزیرانی ناوخۆی ئەڵمانیا لە رۆژانی 12و 14ی ئه‌م مانگه‌دا دو بریاری له‌باره‌ی په‌نابه‌رانه‌وه داوه به‌مشێوه‌یه:
1- بڕیار دراوە بەدرێژەپێدان بەبڕیاری ناسراو بە Abschiebestopp (Stop deportation) بۆ سوریا. واتا جارێک نابێت کەس دیپۆرتی سوریا بکرێتەوە تا وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لەبارودۆخی ئاسایشی سوریا دڵنیا ئەبێتەوە. ئەگەر کەسانێکیش دیپۆرت بکرێنەوە تەنھا ئەوانەن کە سەر بەڕژێمی ئەسەدن‌و تاوانکارن. ھەرکەسێک کە ژیانی لەلایەن حکومەتی سوریاوە بکەوێتە مەترسییەوە، دیپۆرت ناکرێتەوە.
2- ئەو پەنابەرە ئەفغانیانەی کە تاوانیانکردوە یان مەترسیان لەسەرە یان لەکاتی چاوپێکەوتن بۆ وەرگرتنی مافی پەنابەری درۆیانکردوەو زانیاری ھەڵەیانداوە یان ئەوانەی کە فەرمانی دەرکردنیان ھەیە، دێپۆرت دەکرێنەوە. ئەم بڕیارەش جارێ بەمشێوەویە درێژەی پێدەدرێت.