كوێستان موحەمەد، ئەندامی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆران رایدەگەیەنێت چەندین جار لەئاستی باڵا یەكێتی داوای كردوە سەردانی گۆڕان بكات و لەگەڵی كۆببێتەوە بەڵام ئێمە ئامادەنین لەگەڵییان دابنیشین، باس لەوەش دەكات گۆران مەرجی هەیە بۆ یەكێتی تا لەگەڵیان كۆببێتەوە.
ئاوێنە: كوێستان موحەمەد، ئەندامی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆران بە دەنگی ئەمریكای وتوە "" له‌سنوری پارێزگای سلێمانی ئێمه له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا زۆرینه‌مان هێناوه ئه‌وه نه خێره نه به‌خشش كه پۆستی پارێزگاری سلێمانی لای ئێمه‌یه ده‌بوو نه‌ك دوو ساڵی كۆتایی ده‌بوو هه‌ر چوار ساڵه‌كه ئه‌و پۆسته لای ئێمه بووایه، له‌سنوری پارێزگای سلێمانی هه‌زار و سی پۆست هه‌یه له‌م ڕێژه‌یه كه ئێمه زۆرینه‌ین ده‌بوو نیوه+ 1 ی ئه‌و پۆستانه به‌ده‌ست ئێمه‌وه بووایه كه‌چی ته‌نها 30پۆستمان به‌ده‌سته‌وه‌یه، واقیع به‌وجۆره‌یه كه هێز به‌ده‌ستی حیزبه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر بچیته ئاسایشی سلێمانی یه‌ك كه‌س نادۆزیته‌وه یه‌كێتی نه‌بێت ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت به شه‌و و ڕۆژێك ئه‌م "واقیعه" بگۆڕین پێمان ناگۆڕێت".
لەبارەی پەیوەندییەكانیشیان لەگەڵ یەكێتی رایدەگەیەنێت " تا ئه‌م ساته‌ی قسه‌ی تێدا ده‌كه‌م چه‌ندین جار له ئاستی باڵا یه‌كێتی داوای كردووه سه‌ردانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بكات و له‌گه‌ڵی كۆببێته‌وه به‌ڵام ئێمه ڕه‌فزمان كردون و ئاماده‌نین له‌گه‌ڵییان دابنیشین، بۆ كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی چه‌ند مه‌رجێكمان هه‌یه، و به‌بۆچونی خۆم دوای ڕوداوه‌كه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردو كه "میلیشیاكانی لایه‌نێك هێرشیان كرده سه‌ر گرده‌كه و پاسه‌وانێكییان شه‌هید كرد گۆڕان مه‌رجی تری ده‌بێت ئه‌ویش ڕاده‌ستكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی پاسه‌وانه‌كه‌یان شه‌هید كرد.
دەشڵێت " ناتوانم بڵێم ئه‌و میلیشیایانه هی یه‌كێتیه به‌ڵام پێش ئه‌و ڕووداوه یه‌كێتی هه‌ڕه‌شه‌ی له‌گۆڕان كرد كه ئه‌مه له‌ڕوی یاسایی و لۆژیكه‌وه ده‌مانگه‌یه‌نێته ئه‌وه‌ی بڵێین یه‌كێتی بوه به‌ڵام ناتوانم به‌دڵنیایی وابڵێم".