پۆلیسی سلێمانی ئاماری كارو چالاكییەكانی بڵاودەكاتەوە
  2019-06-19       210       

 

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماری كارو چالاكییەكانی مانگی رابردو بڵاودەكاتەوە، كە تێیدا باس لەوە دەكات لەو ماوەیەدا 379 جار بەهانای هاوڵاتیانەوە چون لەكاتی كێشە جۆراوجۆرەكانیاندا.


ئاوێنە: ئەمرۆ "چوار شەممە" بەرێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی راگەیەنراوێكی لەسەر كاروچالاكییەكانی لەماوەی یەك مانگی رابردو بڵاوكردەوە، بەپێی راگەیەنراوەكە لەو ماوەیەدا دەستیان بەسەر 17 پارچە چەكدا گرتوە.



راگەیەنراو


ئاماری‌ كارو چالاكییه‌كانی‌ مانگی‌ رابردوی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ فریاكه‌وتن

 

مانگی‌ رابردو به‌شی‌ پۆلیسی‌ فریاكه‌وتنی‌ سه‌ر به‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ چه‌ندین كارو چالاكی‌ جۆراوجۆری‌ ئه‌نجامداوه‌ به‌مشێوه‌یه‌:


- ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی‌ 17 چه‌ك له‌جۆره‌كانی‌: (11 ده‌مانچه‌، 4 كڵاشینكۆف، یه‌ك ویزه‌، یه‌ك بڕنه‌و، یه‌ك بادی‌).

- به‌هاناوه‌چونی‌ هاوڵاتیان له‌كێشه‌ جۆراوجۆره‌كان 379 چالاكی‌ ئه‌نجامدراوه‌.

- ده‌ستگیركردنی‌ سێ تۆمه‌تبار به‌تۆمه‌تی‌ ته‌قه‌كردن.

- ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی‌ 22 ئوتومبیل.

- ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی‌ 11 ماتۆرسكیل.

- جێبه‌جێكردنی‌ فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تباران 6 چالاكی‌ ئه‌نجامدراوه‌.



به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ - راگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه‌كان


زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×