سەركردەیەكی یەكێتی: پارێزگاری كەركوك یەكلایی نەبێتەوە ناچینە حكومەت
  2019-06-19       478       


ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، رەهبەری سەید ئیبراهیم هۆشداری ئەوە دەدات بە پارتی دیموكراتی كوردستان ئەگەر پرسی پارێزگاری كەركوك یەكلایی نەبێتەوە حزبەكەی ناچێتە ناو حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە.


ئاوێنە: رەهبەری سەید ئیبراهیم، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەمیدیای حزبەكەی راگەیاندوە كە حزبەكەی ناوی كاندیدەكانی بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك ئاراستەی پارتی دیموكراتی كوردستان كردوە، پارتیش لەوەڵامدا داوای ئەوە دەكات كە نابێت كاندیدی پۆستی پارێزگاری كەركوك ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی بێت.



ئەو سەركردەیەی یەكێتی هۆشداریش دەدات لە ئەوان بەشداری لەكابینەی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان ناكەن ئەگەر پۆستی پارێزگاری كەركوك یەكلایی نەبێتەوە.



لەئێستادا پەیوەندییەكانی نێوان یەكێتی‌و پارتی وەك دو هێزی خاوەن دەسەڵات كە پارە‌و چەكیان بەدەستە بە هەورازو نشێوی زۆر تێدەپەرێت، لێدوانەكانی چەند رۆژی رابردوی مەحمود سەنگاوی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی‌و وەڵامی سەركردەو میدیاكانی پارتی هاوكار نین بۆ لێكنزیكبونەوەی زیاتری ئەو دو حزبە.


زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×