ئومێد خۆشناو: مەحمود سەنگاوی چەكی میلانی بەداعش فرۆشتوە‌و ژمارەی میلانەكەم لایە
  2019-06-19       3764       

 


ئومێد خۆشناو، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت پێشتر مەحمود سەنگاوی سكاڵای یاسایی لەدژ تۆمار كردوە لەسەر ئەوەی باسی لەوە كردوە كە چەكی میلانی فرۆشتوە، دەشڵێت "دیڵمەوە مەحمود سەنگاوی چەكی میلانی بەداعش فرۆشتوە‌و ژمارەی میلانەكەم لایە".



ئاوێنە: ئومێد خۆشناو وەڵامی مەحمود سەنگاوی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەداتەوە‌و رایدەگەیەنێت لەگەرمەی شەری داعش مەحمود سەنگاوی چەكی لەسەنگەرەكانی پێشمەرگە دزیوە‌و بە قاچاخ فرۆشتویەتی، باس لەوەش دەكات هەرچەندە پێشتر لەسەر ئەو قسەیەی سكاڵای لەدژ تۆمار كراوە بەڵام جارێكی دیكە دەڵێت "دەیڵمەوە مەحمود سەنگاوی چەكی میلانی بەداعش فرۆشتوە‌و ژمارەی میلانەكەم لایە".



راشیدەگەیەنێت كە گوناهی ئەوان نیە كورەكەی سەنگاوی هەڵنەبژێردراوە، دەشڵێت " گوناحی ئێمە نییە، کوڕەکەت لەلایەن حزبەکەی خۆتەوە هەڵنەبژێردرێت، کوڕەکەت کە بێئیشە و دانیشتووە دۆمینە دەکات، خۆ پارتی ڕەتی نەکردووەتەوە، ڕومان لە سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی و خەڵکی عاقڵی ناو یەکێتییە، وەڵامیان بۆ ئەو دەربڕینانە هەبێت و سنووریان بۆ دابنرێت، چونکە ئەمڕۆ ئەگەر ڕێ لەو چەتەیە نەگیرێت، چەتەی دیکەش سبەی دێتە دەنگ ".

 
 
 

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×