هێرۆ قادر موحەمەد، باڵیۆزی نوێی ئەمریكا
  2019-06-19       2553       

ژنێكی كورد بەناوی "هێرۆ قادر موحەمەد" وەك یەكەمین كەس لەمێژوی كورد دەبێتە باڵیۆزی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەبورلگاریا.


ئاوێنە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتەیەكگرتوەكانی ئەمریكا ژنێكی كورد بەناوی "هێرۆ قادر موحەمەد" كە خەڵكی شاری هەولێرەو لەدایكبوی ساڵی 1973 یە، دەكاتە باڵیۆزی وڵاتەكەی لەبولگاریا.

 

هێرۆ قادر موحەمەد مستەفا

 

 
ساڵی 1973 لەشاری هەولێر لەدایك بوە


جیا لەزمانی دایك كە كوردییە زمانەكانی ئینگلیزی.عەرەبی. فارسی. یۆنانی. پرتوگالی. هندی دەزانێت

 

لەزانكۆی پرینستۆن ماستەری لەخزمەتگوزاری سیاسەتی دەرەوە بەدەستهێناوە


راوێژكاری سیاسی بوە لەباڵیۆزخانەی ئەمریكا لە نیودلهی


راوێژكاری جۆبایدن بوە بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەراست

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×