له‌دوای 30 ساڵ، سعودیه‌و عێراق رێككه‌وتن له‌مه‌ودوا له باڵیۆزخانه‌ی
سعودیه له‌به‌غدا ڤیزا بدرێته ئه‌و هاوڵاتییه عێراقیانه‌ی ده‌یانه‌وێت فه‌ریزه‌ی
حه‌ج به‌جێبهێنن.
ئاوێنه: حه‌سه‌ن كه‌نانی، وته‌بێژی ده‌سته‌ی حه‌ج و عومره‌ی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا
رایگه‌یاند، خالید عه‌تیه، سه‌رۆكی ده‌سته‌كه له‌گه‌ڵ باڵیۆزی سعودیه له‌به‌غدا
كۆبونه‌ته‌وه‌و رێككه‌وتون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له بینای باڵیۆزخانه‌ی سعودیه له‌به‌غدا
ڤیزای ئه‌و وڵاته بدرێته حاجیانی عێراقی، ئه‌وه‌ش دوای زیاتر له 30 ساڵ دابڕان.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه ده‌سته‌كه‌یان هه‌وڵێكی
زۆری له‌و پێناوه‌دا داوه ئه‌وه‌ش بۆ ئاسانكردنی پڕۆسه‌ی به‌جێهینانی فه‌ریزه‌ی
حه‌ج له‌لایه‌ن هاوڵاتیانی عێراقییه‌وه‌و هه‌روه‌ها گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كات و كه‌مكردنه‌وه‌ی
خه‌رجییه‌كان.
پێشتر ڤیزه‌ی سعودیه له‌ڕێگه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌و وڵاته‌وه له عه‌مانی
پایته‌ختی ئوردن ده‌درایه حاجیانی عێراقی.