ناردنی نه‌وت له‌گه‌رمیانه‌وه‌ بۆ پاڵاوگه‌كانی هه‌ولێر راگیرا
  2019-06-19       1646       

لە بازگەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان دەیان تانکەر کە نەوتی کێڵگەکانی حەسیرەو چیا سورغیان هەڵگرتبو بۆ پاڵاوگەکانی هەولێر، ڕێگەی تێپەڕبونیان نەدرا.

ئاوێنه‌: عوسمان عەبدلکەریم، وتەبێژی ئاسایشی گشتی گەرمیان بە كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی ڕاگەیاند‌،  ڕێگری لە ڕۆشتنی نەوت بەهۆی تەواوبونی مۆڵەتی کۆمپانیای گوێزەرەوەی نەوتی ناوچەکەیە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، کۆمپانیای بلاک بۆڵ کە کاری گواستنەوەی نەوت لە گەرمیانەوە بۆ هەولێر ده‌كات، ماوەی سێ ڕۆژە مۆڵەتی کارکردنی تەواو بوە، تا نوێکردنەوەی مۆڵەتیش ڕێگە بە ڕۆشتنی نەوتی گەرمیان بۆ هەولێر نادرێت.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ پێشتر‌ مەحمود سەنگاوی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و یه‌كێك له‌ سه‌ركرده‌كانی ئه‌و حزبه‌ له‌ گه‌رمیان له‌ وتارێكدا رەخنەی توندی لە پارتی گرت و هەڕەشەی دو ئیدارەیی و مامەڵەی سەربەخۆی بە نەوتی سنوری دەسەڵاتی یەکێتییەوە کرد.

 

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×