ناهیدە، یەكەمین ژنی كورد كە لە١٩٥١دا بۆ خوێندنی زانکۆ چوە ئەمەریكا
  2019-06-20       4432       


ئا: ئاوێنە


نوسەرو لێكۆڵەر "ناهیدە رەفیق حیلمی"، ئەمڕۆ 19/6/2019، لەتەمەنی 91 ساڵیدا لەشاری سلێمانی کۆچی دواییکرد، ئەو بەیەكەمین ژنی كورد دادەنرێ كە لە١٩٥١دا بۆ خوێندنی زانکۆ چوە ئەمەریكا . 

ناهیدە، كە وەك باس دەكرێ‌ رەفیق حلمی باوكی بەناوی یەكێك لەپیرۆزییەكانی ئایینی زەردەشتیەوە ناوی ناوە "ئەناهید"، لەژنە هەرە روناكبیرە گەورەكانی سەدەی بیستەمی كورد بو.


ناهیدە كە ساڵی 1928 لەشاری كەركوك لەدایكبوە، لەناوەڕاستی سەدەی بیستەمدا كاتێك تەمەنی 20 ساڵ بوە وەك یەكەمین ژنی كورد چوەتە بەیروتی پایتەختی لوبنان‌و لەجونێر كۆلیژی ئەمەریكی خوێندویەتی‌و لە22 ساڵیدا بڕوانامەی بەكالۆریۆسی لەجوغرافیادا لەزانكۆی "كلارك" لەئەمەریكا وەرگرتوە. پاشان بۆ ماوەی چوار ساڵ لەسویدو هۆڵەندا خوێندویەتی‌و لەتەمەنی 34 ساڵیدا بڕوانامەی ماستەری لەزانكۆی كلارك "پەیوەندی نێودەوڵەتی" بەدەستهێناوە. 


ناهیدە زمانەكانی عەرەبی و ئینگلیزی‌و فەڕەنسی و سویدی و توركی زانیوە.


ناهیدە كە چەندین كتێب‌و فەرهەنگ‌و وتاری بەزمانی كوردی‌و ئینگلیزی‌و عەرەبی نوسیوە، سەرتاسەری جیهان گەڕاوەو لەیاداشتەكانیدا باسی گەشتەكانی دەكات.



ناهیدە كە لەژیانیدا هاوسەرگیری نەكردبو، دو ساڵ لەمەوبەر لەشاری بەغداوە گەڕایەوە كوردستان‌و لەسلێمانی دەژیا.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×