نوێكراوەتەوە. . . ئێران فرۆكەیەكی بێفرۆكەوانی سوپای ئەمریكا تێكدەشكێنێت
  2019-06-20       469       

میدیاكانی ئێران ئاشكرایانكرد كە وڵاتەكەیان فرۆكەیەكی بێفرۆكەوانی سوپای ئەمریكایان تێكشكاندوە، باس لەوەش دەكەن ئەو فرۆكە تێكشكاوە سنوری ئاسمانی ئێرانی بەزاندبو.


ئاوێنە: بەرەبەیانی ئەمرۆ "پێنج شەممە" ئێران فرۆكەیەكی بێفرۆكەوانی سوپای ویلایەتەیەكگرتوەكانی ئەمریكای خستەخوارەوە‌و لەبەرامبەریشدا سوپای ئەمریكا هەواڵەكە پشتراست دەكاتەوە، بەپێی هەواڵی میدیا ئێرانییەكان فرۆكەكە كاری سیخوری كردوە، شوێنی روداوەكەش لەناوچەی "كوە موبارەك" شاری هورمزگان رویداوە.

 

سوپای پاسدارانی ئێرانیش رایدەگەیەنێت تێكشكاندنی فرۆكەكە پەیامێكە بۆ ویلایەتەیەكگرتوەكانی ئەمریكا‌و بەتوندی بەرپەرچی هەر جۆرە هێرشێك دەدەنەوە، ئاماژەبەوەش دەكات ئەوان شەرخوز نین بەڵام بە هەمو شێوەیەكیش ئامادەن.


سوپای پاسداران ئاماژەبەوەش دەكات ئەوان دانوسان رەتدەكەنەوە‌و سنورەكانی ئێرانیش بەهێڵی سور ناودەبات.


هەروەها ئیمارات لەبارەی كەوتنە خوارەوەی فرۆكەكەوە رایدەگەیەنێت فرۆكەكە لەسنورە نێودەوڵەتییەكان لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانیەوە لەگەروی هورمز خراوەتە خوارەوە.


زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×