نێچیرڤان بارزانی گەیشتە بەغدا
  2019-06-20       765       

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٢٠/٦، گەیشتە بەغداو وا بڕیارە لەگەڵ هەریەک لەسەرۆک کۆمارو سەرۆک وەزیران‌و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبێتەوە.

ئاوێنە: بەپێی زانیاریەکان، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ هەریەک لەو کاربەدەستانەی عێراق سەبارەت بەکێشە هەڵواسراوەکانی نێوان حکومەتی ناوەندی عێراق‌و هەرێمی کوردستان گفتوگۆ دەکات.

گرنگترین ئەو کێشانەی هەن بریتین لەکێشەی نەوت‌و بودڤەو نەاردەکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم‌و پێشمەرگە، پێشبینی دەکرێ ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمەریکاو ئێران‌و کاریگەرییان لەسەر عێراق ‌و ناوچەکە تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بێت.

ئەمە یەکەم سەردانی نێچیرڤان بارزانییە بۆ بەغدا پاش سوێندخواردنی وەک سەرۆکی هەریمی کوردستان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×