مامۆستایه‌كی ئایینی له‌هه‌ڵوێستێكی جیاوازدا داوا له ھەمو
هاوڵاتیان ده‌كات پێكه‌وه دەست لە دەست بکەن بۆ ٸاشتکردنەوەی سایه كه‌ریم-ی
"دڵشكاو" كه دنیا‌و ماددە چۆتە بەردە ستی. ئه‌و مامۆستا ئایینییه، سایه
كه‌ریم به كچی خۆی ناوده‌بات.
ئاوێنه: مامۆستا لاوه‌ند چوارباخی، كه به‌ڕێوه‌به‌ری تەلەفزیۆنی تەسەوف
و تەلەفزیۆنی باوەڕی و كلتورییه له‌سلێمانی، له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند،
داوای ئاشتكردنه‌وه‌ی سایه كه‌ریم ده‌كات و ده‌شڵێت"سایە کەریم کچی منە."
ئه‌و مامۆستا ئایینیه ده‌شڵێت"با ھەموان دەست لەدەست
بکەین بۆ ٸاشتکردنەوەی کچێکی دڵشکاو کە دنیا‌و ماددە چۆتە بەردەستی."
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو"هەر کەسێک ئەو کچەی بینیبێت ئەزانێت
کە ئەو کچە لەژێر فشار‌و پاڵەپەستۆیەکی دەرونی بەرزدایەو دەیەوێت بیشارێتەوە، بەڵام
بۆی ناشاردرێتەوە، ئەم کچە کێشەى ئەوەى هەیە کە کەسێک نییە گوێی بۆ بگرێت و دەستى یارمەتى
بۆ درێژبکات. ئەم کچە منداڵە ڕێی لێ ون بوەو بەلاڕێدا بردراوە!"
چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر، سایه كه‌ریم، ته‌مه‌ن
19 ساڵ، له‌چه‌ند گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا باسی له‌وه كرد كه ده‌یه‌وێت وه‌ك "پۆرن
ستار"ێك كاربكات و دواتر چه‌ند ڤیدیۆیه‌كی سێكسی خۆی بڵاوكرده‌وه، ئه‌وه‌ش
كاردانه‌وه‌ی له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا له‌سه‌ر هه‌مو ئاسته‌كان، به‌تایبه‌ت له‌تۆڕه
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان لێكه‌وته‌وه.
مامۆستا لاوه‌ند چوارباخی له‌ڕونكردنه‌وه‌كه‌یدا ده‌ڵێت"بەداخەوە
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بونە هۆکارى سەرەکی سەرلێشێوانى زیاترى ئەم کچە!! ئێمە ئەوەندەى
هەوڵی ملشکاندنی یەکترى دەدەین نیو ئەوەندە نابینە کارای یاریدەدەر بۆ دەستگرتنى بێ
نەوایان."
مامۆستا ئایینییه‌كه داوای له‌گه‌نجان و به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یج و ئه‌وكانته‌كانی
تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كردوه "چیتر وێنەو ڤیدیۆ‌و بابەت
لەسەر ئەم کچە بڵاونەکەنەوە بەشێوەیەک کە ببێتە هۆکارى ئەوەى زیاتر هان بدرێت و ئەم
کارەى کە پێی دەکەن یان دەستی داوەتێ، زیاتر لەلاى شیرین تر بێت."
هه‌روه‌ها مامۆستا ئاینییه‌كه فه‌رموده‌یه‌كی پێغه‌مبه‌ری هێناوه‌ته‌وه
كه ده‌ڵێت"هەرکەسێک ڕێیەکی چاک نیشانی کەسێک بدات وەک ئەوە وایە
خۆی چاکەکەی کردبێت."
له‌كۆتاییشدا داوای كردوه كه كه‌مپه‌ینێك له‌ژێر ناوی
"#بەڵێ_بۆ_ئاشتکردنەوەى_سایە" رابگه‌یه‌نرێت.