دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌وه‌ڵامی رۆژنامه‌نوساندا رایگه‌یاند، به‌منزیكانه
ده‌زانن ئاخۆ ئه‌مریكا گورزی سه‌ربازی له ئێران ده‌وه‌شێنێت یاخود نا.
ئاوێنه: دوا ئه‌وه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، فڕۆكه‌یه‌كی
بێفڕۆكه‌وانی ئه‌مریكا له‌ئاسمانی گه‌روری هورمز له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه
به موشه‌ك خرایه خواره‌وه، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له وه‌ڵامی
پرسیارێكی رۆژنامه‌نوساندا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا ئێران گورزی سه‌ربازی له
ئێران ده‌وه‌شێنێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌دا، رایگه‌یاند"به‌منزیكانه ده‌زانن."
به‌پێی ئاژانسی رۆیته‌رز، تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، هه‌ست ناكات كه ویستی
خۆی به‌ره‌و گرژی و ئاڵۆزی پاڵی پێوه ده‌نێت به‌ڵكو هه‌ستی ته‌واو پێچه‌وانه‌وهیه
له هه‌ندێك دۆخدا.
تره‌مپ ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو كه ئه‌گه‌ر فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی بوایه بخرایه‌ته
خواره‌وه دۆخه‌كه زۆر جیاواز بو.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه فڕۆكه‌كه له كایه‌ی ئاسمانی نێوده‌وڵه‌تیدا بوه.
سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ
پێنجشه‌ممه، فڕۆكه‌یه‌كی سیخوڕیی ئه‌مریكییان له ئاسمانی پارێزگای "هورمزگان"
له‌باشوری ئێران خستۆته خواره‌وه.
هه‌روه‌ها لای خۆیشییه‌وه سوپای ئه‌مریكا هه‌واڵه‌كه‌ی
پشتڕاستكرده‌وه به‌ڵام رایگه‌یاند كه ئه‌و فڕۆكه‌یه له‌كایه‌ی ئاسمانی نێوده‌وڵه‌تیدا
بوه.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، چه‌ند سه‌عاتێك دوای خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه
له‌تویتێكدا رایگه‌یاندبو"ئێران هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ی كرد."