موراد قه‌ره‌یلان، فه‌رمانده‌ی گشتی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندیی پاراستنی گه‌ل(نه‌په‌گه)
رایگه‌یاند, ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌نده بێده‌نگ و ترسنۆكانه
ڕه‌فتار بكات، ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌گاته هه‌ولێر. ده‌شڵێت"ئێران ڕازی بوه
به داگیركردنی خواكورك."
ئاوێنه: موراد قه‌ره‌یلان له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی فوڕات نیوز،
تیشكی خستۆته سه‌ر چه‌ند پرسێك، له‌وانه په‌یامه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئۆجه‌لان،
ئۆپه‌راسیۆنی توركیا له‌خواكوركی باشوری كوردستان، هه‌ڵوێستی وڵاتانی زلهێزی جیهان
و ئێران و عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌وباره‌یه‌وه.
موراد قه‌ره‌یلان له‌چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا باسی له په‌یامه‌كانی
ئه‌م دواییه‌ی ئۆجالان كردوه‌و وتویه‌تی"ڕێبه‌ر ئاپۆ نه‌ك ته‌نیا بۆ كێشه‌كانی
توركیا كوردستان، به‌ڵكو بۆ هه‌مو كێشه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین هێزێكی چاره‌سه‌رییه.
په‌یامه‌كانی ئه‌و جارێكی دیكه ئه‌م ڕاستییه‌ی خسته‌ڕو. فه‌لسه‌فه، ڕوانگه و هێڵی
ئه‌و خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندیی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی گه‌لانه. ئه‌مه به‌ڕونی بینرا."
وتوشیه‌تیڕێبه‌ر ئاپۆ زۆر هه‌وڵ ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی
تورك ڕاكێشێته سه‌ر زه‌مینه‌ی دیموكراتی. له‌م بابه‌ته‌دا به‌سه‌بر و ویسته‌وه تێده‌كۆشێت.
جارێكی دیكه بینرا كه به ئیراده و پێداگرییه‌كی گه‌وره‌وه به‌رده‌وامی به‌م تێكۆشانه‌ی
خۆی ده‌دات."
"كۆسێپتی نوێی توركیا بۆ شه‌ڕ؛ پیلانی له‌ناوبردن له‌باكورو
داگیركاریی له‌رۆژئاواو باشور"
فه‌رمانده‌ی گشتیی نه‌په‌گه موراد قه‌ره‌یلان سه‌رنجی خستۆته
سه‌ر كۆنسێپتی نوێی ده‌وڵه‌تی توركیا و وتویه‌تی"ده‌وڵه‌تی تورك به‌هۆی ئه‌وه‌ی
له شه‌ڕ و هێرشه‌كانی پێش‌و سه‌رنه‌كه‌وت، ده‌ستی به كۆنسێپتێكی نوێی شه‌ڕ كردوه.
ده‌وڵه‌تی تورك گه‌یشتوه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی ناتوانێت له‌نێو سنوره فه‌رمییه‌كانی توركیا
به هێرشه‌كانی ئه‌نجام به‌ده‌ستبێنێت. بۆیه ئیدی نه‌ك ته‌نیا له سنوره فه‌رمییه‌كانی
توركیا، هه‌روه‌ها له‌نێو [سنوره‌كانی میساقی میللی] و له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌رده‌وامی
به هێرشه‌كانی ده‌دات. له‌به‌رئه‌وه ناوه‌ڕۆكی كۆنسێپتی نوێ وه‌هایه؛ له باكوری
كوردستان جێبه‌جێكردنی [پیلانی له‌ناوبردن] له باشور و ڕۆژئاوای كوردستانیش ته‌واوكردنی
هه‌وڵه‌كانی داگیركاری. پێی وایه ده‌توانێت كێشه‌ی سه‌د ساڵه‌ی كورد و كوردستان به‌م
شێوه‌یه چاره‌سه‌ر بكات. واته ده‌یه‌وێت به سیاسه‌تی له‌ناوبردن كێشه‌كه نه‌هێڵێت."
قه‌ره‌یلان هێمای بۆ ئه‌وه كردوه، ئه‌وه‌ی سیاسه‌تمه‌دارانی
باشوری كوردستان لێی تێنه‌گه‌یشتون و نایانه‌وێت تێبگه‌ن، ئه‌م كۆنسێپته نوێیه‌ی ده‌وڵه‌تی
توركه. وتوشیه‌تی"ده‌وڵه‌تی تورك له چوارچێوه‌ی ئه‌م كۆنسێپته‌دا له سه‌ره‌تای
ساڵی ٢٠١٨-ه‌وه هه‌وڵ ده‌دات ئه‌م پیلانه‌ی داگیركاری جێبه‌جێ بكات. له عه‌فرین ده‌ستی
به جێبه‌جێكردنی پیلانه‌كه كرد. داگیركردنی عه‌فرین، پاشان هێرشه داگیركارییه‌كان
له خواكورك و كانی ڕه‌ش، داگیركردنی گردی لێلیكان له مانگی نیسان، هه‌وڵه داگیركارییه‌كان
دژبه ڕۆژئاوا و باشوری كوردستان ده‌ستپێكی ئه‌م هه‌وڵه داگیركارییه بون. سه‌رنجڕاكێشه،
له‌نێو سنوره‌كانی میساقی میللی-دا له دو لای كوردستانه‌وه ده‌ستی به هه‌وڵی داگیركاری
كردوه. به‌ڵام هه‌م له عه‌فرین، هه‌م له خواكورك و هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا
به به‌رخۆدانی دژ به‌و داگیركارییه ده‌وڵه‌تی تورك زۆری لێ كوژرا. ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات
كه به‌دیهێنانی ئامانجه‌كه‌یان ئه‌وه‌نده ئاسان نییه. بۆیه نه‌یانتوانی هه‌وڵه
داگیركارییه‌كانیان زیاتر به‌ره‌و پێش ببه‌ن."
"پێویسته هه‌مو هێزه كوردستانیان له دژی داگیركاری
بوه‌ستنه‌وه"
موراد قه‌ره‌یلان ڕایگه‌یاندوه، له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه
نه‌ته‌وه‌ییه‌كان پێویسته هه‌مو هێزه كوردستانییه‌كان له دژی ئه‌م داگیركارییه
بوه‌ستنه‌وه. وتوشیه‌تی"نه‌ك ته‌نیا په‌كه‌كه، به‌ڵكو پێویسته هه‌مو هێزه
كوردستانییه‌كان له دژی بوه‌ستنه‌وه. كاتێك ئێمه باسی ئه‌وه ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه
نییه بڵێین با بێن هاوكاریمان بكه‌م. نا! ئێستا هه‌وڵێكی داگیركاری له باشوری كوردستان
هه‌یه، بۆیه وا ده‌ڵێین."
"ئێران رازی بوه به داگیركردنی خواكورك"
قه‌ره‌یلان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ده‌وڵه‌تی تورك بۆ داگیركردنی
خواكورك مۆڵه‌تی له ناتۆ و ئه‌مه‌ریكا وه‌رگرتوه. هه‌روه‌ها سه‌رنجی ڕاكێشایه سه‌ر
چه‌ندین دیداری شاراوه‌ی نێوان ده‌وڵه‌تی ئێران و ده‌وڵه‌تی تورك كه له سه‌ره‌تای
ئه‌مساڵ بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش به‌ڕێوه‌چون.
موراد قه‌ره‌یلان وتی"دیاره ئێران ڕازی بوه به داگیركردنی
خواكورك."
"سه‌ردانی به‌رهه‌م ساڵح بۆ توركیا له‌و كاته‌دا بو
كه هێرشی سه‌ر خواكورك ده‌ستی پێكرد"
عێراق ده‌وڵه‌تێكی فیدڕاڵه، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی ئاكه‌په
- مه‌هه‌په عێراق زۆر به‌جددی وه‌رناگرن. له وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت له عێراق واوه‌تر،
مرۆڤ ده‌توانێت بڵێت به‌سه‌ر عێراقدا سه‌پاندویه‌تی. هه‌ر یه‌كسه‌ر بانگی سه‌رۆك وه‌زیرانی
عێراق عادل عه‌بدولمه‌هدی و سه‌رۆك كۆماری عێراق به‌رهه‌م ساڵح-یان كرد بۆ ئه‌وه‌ی
بچنه توركیا. دیاره پیلانی داگیركاری به‌م شێوه‌یه به‌سه‌ر عێراقدا سه‌پێنراوه.
سه‌ردانی به‌رهه‌م ساڵح-یش له‌و كاته‌دا كرا كه هێرشی دژبه خواكورك ده‌ستی پێكرد.
ئه‌و كاته‌ی بۆردومانێكی سه‌خت له‌سه‌ر خواكورك هه‌بو و شه‌ڕ به‌رده‌وام بو، به‌ڕێز
به‌رهه‌م ساڵح له ئه‌نقه‌ره بو. ئه‌مه‌ش په‌یامێكی جیاوازه. ئێمه نازانین ئه‌و
چه‌نده لێی تێگه‌یشتوه. به بڕوای من دروست لێی تێنه‌گه‌یشتوه. چونكه له چاوپێكه‌وتنێكی
خۆیدا ده‌ڵێت، بۆ ئه‌و جێی شانازییه كه توركیا بانگهێشتی كردوه. ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات
كه نه‌یتوانیوه نیازی ڕاستی ده‌وڵه‌تی تورك بخوێنێته‌وه. هیچ شتێك له ئارادا نییه
تا پێی سه‌ربه‌رز و شكۆدار بێت. ده‌وڵه‌تی تورك چاوی بڕیوه‌ته عێراق. عێراقیش وه‌ك
جاران به‌جددی وه‌رناگرێت. ده‌وڵه‌تی عێراق هه‌تا سه‌ربازه‌كانی توركیا له باشیك ده‌رنه‌كات
ناتوانێت ببێته خاوه‌نی ئیراده.»
موراد قه‌ره‌یلان هێمای بۆ ئه‌وه كرد، هێرشی داگیركاریی
ده‌وڵه‌تی تورك له خواكورك هه‌وڵێكی داگیركارییه كه به‌سه‌ر ده‌وڵه‌كانی ناوچه‌كه‌دا
سه‌پێنراوه و هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان په‌سه‌ندیان كردوه.
"ئه‌گه‌ر به‌هۆی هاوسه‌نگیی نێوان په‌كه‌كه و ده‌وڵه‌تی
تورك نه‌بێت، سیسته‌می باشوری كوردستان ناتوانێت ڕۆژێكیش به‌رده‌وام بێت"
قه‌ره‌یلان ده‌رباره‌ی مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر باشوری كوردستان
وتویه‌تی"ئه‌گه‌ر به‌هۆی هاوسه‌نگیی نێوان په‌كه‌كه و ده‌وڵه‌تی تورك نه‌بێت،
ئه‌مڕۆ سیسته‌می فیدڕاڵی باشوری كوردستان ناتوانێت ڕۆژێكیش به‌رده‌وام بێت. توركیا
هێرشی ده‌كاته سه‌ر و ده‌یسڕێته‌وه! مه‌گه‌ر ئه‌ردۆغان نه‌یگوتبو؛ [به‌هۆی هه‌ڵه‌ی
ئێمه دۆخێكی وه‌ها له باكوری عێراق هاته ئاراوه]. ئه‌گه‌ر بۆی بڕه‌خسێت له‌ناوی
نابات؟ به‌هۆی هاوسه‌نگی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه و به‌هۆی ئه‌وه‌ی له تێكۆشانی ئازادیی
باكوری كوردستان ده‌ترسێت ناتوانێت ئه‌مه بكات. هێزه‌كانی باشوری كوردستان كه سود
له‌م هاوسه‌نگییه وه‌رده‌گرن، ئێستا به فیدڕاڵی درێژه به مانه‌وه‌ی خۆیان ده‌ده‌ن.
با به‌هه‌ڵه نه‌هێته تێگه‌یشتن، بێگومان گه‌لی باشوری كوردستان ده‌یان ساڵ تێكۆشانی
ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی كرد. باجی زۆر قورسیان دا كه به‌شێكی له دۆخی ئێستادایه. به‌ڵام
كه‌شوهه‌وای سیاسی، ئیعتیبار و ڕاستیی ئه‌و هێزه‌ی به په‌كه‌كه و تێكۆشانی ئازادیی
كوردستان له سێ پارچه‌كه‌ی دیكه‌ی كوردستان به ناوی كوردستان ئافرێنراوه، ئه‌وه‌نده
ڕونه كه نه‌شاردرێته‌وه. ئه‌گه‌ر سیاسه‌تێكی ڕاست هه‌بێت، ده‌توانێت ڕۆڵێكی زۆر
باش بگێڕێت. كاتێك ده‌ڵێین [ده‌ستكه‌وته‌كانی كوردستان ده‌ستكه‌وتی هاوبه‌شن] مه‌به‌ستی
ئێمه ئه‌وه‌یه."
"ئه‌گه‌ر حكومه‌تی باشوری كوردستان ئه‌وه‌نده بێده‌نگ
و ترسنۆكانه ڕه‌فتار بكات، ده‌وڵه‌تی تورك خۆی ده‌گه‌یه‌نێته هه‌ولێر"
موراد قه‌ره‌یلان ده‌رباره‌ی بێده‌نگی و خه‌مساردیی حكومه‌تی
باشوری كوردستان وتویه‌تی"بێده‌نگی و هه‌ڵوێستێكی ترسنۆكانه كه ڕه‌خنه‌یه‌كیش
ناگرێت، ته‌سلیمبونه. ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بن له‌م ڕێبازه، سبه‌ینێ توركیا خۆی ده‌گه‌یه‌نێته
هه‌ولێر. ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئێستای باشوری كوردستان قورسایی خۆی پیشان بدات ده‌توانێت
زۆر شت ئاسته‌نگ بكات. بۆمبارانی گوند و ده‌وروبه‌ری شاره‌كان ده‌كرێت، خه‌ڵكه‌كه‌مان
ژیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. له باشوری كوردستان كارێكی گه‌وره‌ی هه‌واڵگری ده‌كرێت."
"میت له باشوری كوردستان ته‌نیا له دژی په‌كه‌كه
كار ناكات"
فه‌رمانده‌ی گشتیی نه‌په‌گه قه‌ره‌یلان ڕایگه‌یاندوه، جموجمۆڵی
ده‌زگای هه‌واڵگریی توركیا (میت) له باشوری كوردستان ته‌نیا له دژی په‌كه‌كه نییه.
وتوشیه‌تی"ئێستا میت گوێ له كاربه‌ده‌ستانی باشوری كوردستان ده‌گرێت. گوێ له
ته‌له‌فۆنه‌كانیان ده‌گرن و چاودێرییان ده‌كه‌ن. ئێمه ئه‌مه به دروست نابینین. ده‌وڵه‌تی
تورك هێزێكی مێتینگه‌رو داپڵۆسێنه‌ره. هه‌مومان بینیمان كه له عه‌فرین و جزیر چی
كرد. خراپترین شتیش ئه‌وه‌یه هاوكاری ده‌وڵه‌تی تورك ده‌كرێت، جار جار زانیاریی هه‌واڵگری
پێ ده‌درێت. ئه‌مه دۆخێكی زۆر ترسناكه، هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌یه بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه
نه‌ته‌وه‌ییه‌كان. پێویسته به‌په‌له كۆتایی به‌م دۆخه بهێنرێت. ئه‌گه‌ر كۆتایی به‌م
هه‌ڵسوكه‌وته نه‌رێنییانه نه‌هێنرێت و له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كاندا گفتوگۆ به
بنه‌ما نه‌گیرێت، له‌وانه‌یه دۆخێكی زۆر مه‌ترسیدار بێته ئاراوه. به‌دڵنیاییه ده‌بێ
كۆتایی به‌وه بێنین."
بۆ لایه‌نه‌كانی باشوری كوردستان: "پێویسته سیاسه‌تێكی
نه‌ته‌وه‌یی بئافرێنین"
قه‌ره‌یلان داوا له هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی باشوری كوردستان
به‌تایبه‌تی پارتی كردوه‌و وتویه‌تی"بۆ ڕێگرتن له ئامانجه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك
له باشوری كوردستان، به‌دڵنیاییه‌وه پێویسته سیاسه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی بئافرێنین.
له‌م قۆناغه مێژوییه‌دا پێویستترین شت بۆ ئێمه سیاسه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی هاوبه‌شه.
ئێمه ده‌ڵێین؛ ئه‌وه‌نده باشوری كوردستان له پارچه‌كانی دیكه دامه‌بڕن. هه‌ڵوێستێكی
وه‌ها زیان به ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌مان ده‌گه‌یه‌نێت. مامه‌ڵه‌یه‌كی له‌م شێوه‌یه
زیان به ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌مو گه‌له‌كه‌مان ده‌گه‌یه‌نێت. ئامانجی ده‌وڵه‌تی تورك
ئه‌وه‌یه له‌نێو كوردان شه‌ڕ هه‌ڵگیرسێنێت. به‌م سیاسه‌ته ده‌یه‌وێت كوردان دابه‌ش
بكات. مه‌كه‌ونه ئه‌و ته‌ڵه‌یه. ئێمه شكست به‌م پیلانانه‌ی دوژمن دێنین. به پشتیوانیی
دیموكراتیی نه‌ته‌وه‌یی ڕه‌فتار ده‌كه‌ین."
"یان به‌ئازادی ده‌ژین، یانیش له‌ناومان ده‌به‌ن"
له درێژه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا موراد قه‌ره‌یلان وتویه‌تی"دو
ڕێ له به‌رده‌م گه‌له‌كه‌مان هه‌ن؛ یان له خاكی دێرینی خۆمان ده‌بینه خاوه‌نی مافه
سروشتییه‌كان و به‌شێوه‌یه‌كی ئازاد ده‌ژین، یانیش له‌ژێر پۆستاڵه‌كانی دوژمنی سه‌ركوتكاردا
له‌ناوده‌چین - كۆمه‌ڵكوژ ده‌كرێین. له‌پێناو ئاینده‌یه‌كی ئازاد به‌ر له هه‌ر شتێك
پێویسته به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان به بنه‌ما بگرین. پێویسته به‌دڵنیاییه‌وه
كێشه‌كانی ئێستا به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ین. ئه‌گه‌ر بتوانین وه‌ها بكه‌ین پیلانه‌كانی
دوژمنه‌كانمان پوچه‌ڵ بكه‌ینه‌وه، ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌مان و ئاینده‌ی ئازاد
مسۆگه‌ر ده‌كه‌ین."