عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
سه‌باره‌ت به تۆمه‌تباركردنی بزوتنه‌وه‌كه‌یان به‌وه‌ی پشتیوانی له‌سیاسه‌تی نه‌وتی
هه‌رێم ده‌كه‌ن، رایگه‌یاند، دیدی گۆڕان به‌رامبه‌ر به سیاسه‌تی نه‌وتی هه‌رێم،
دیدێكی نه‌گۆڕه‌و پشتیوانی له‌دزینی دینارێكی نه‌وت ناكه‌ن و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه
كه تا ئێستا گه‌نده‌ڵی گه‌وره له‌دۆسیه‌ی نه‌وتدا هه‌یه.
ئاوێنه: عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی
كوردستان ئه‌مشه‌و له‌په‌یامێكی ڤیدیۆییدا جه‌ختی كرده‌وه كه سیاسه‌تی حزبه‌كه‌ی
سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی نه‌وتی هه‌رێم هه‌روه‌ك رابردو سیاسه‌تێكی نه‌گۆڕه‌و
پشتیوانی له سیاسه‌تی "چه‌وتی" نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ناكه‌ن كه گه‌نده‌ڵی
گه‌وره له‌دۆسیه‌ی ئه‌و كه‌رته‌ی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، كه په‌یامه‌كه‌ی ته‌رخان كردبو بۆ
سیاسه‌ت و دۆسیه‌ی نه‌وتی هه‌رێم و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی روبه‌ڕوی حزبه‌كه‌ی ده‌كرێنه‌وه
سه‌باره‌ت به گۆڕانی هه‌ڵوێسته‌كانی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌رته‌ی هه‌رێمی كوردستان، جه‌ختی
كرده‌وه كه دیدی حزبه‌كه‌ی له‌و روه‌وه دیدێكی نه‌گۆڕه.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌سه‌ره‌تای قسه‌كانیدا
وتی"تاكو ئه‌م ساته‌ش به‌شێكی زۆریی داهاتی نه‌وتی هه‌رێم نادیاره." ئه‌وه‌شی
به پشت به‌ستن به راپۆرتی دیلۆیت بۆ وردبینی سێ مانگی كۆتایی داهات و به‌رهه‌می
نه‌وتی هه‌رێم رونكرده‌وه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه له ئێستادا ئاستی به‌رهه‌می
نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان كه هه‌نارده ده‌كرێت 430 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه‌یه،
بۆ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت ته‌نها 19 دۆلار ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه بۆ حكومه‌ت چونكه كۆی
ئه‌و پاره‌یه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ده‌یدات به وه‌زاره‌تی دارایی 350
ملیار دیناره‌و وتیشی"بێگومان ئیمه ناتوانین پشتیوانی ئه‌م سیاسه‌ته بكه‌ین.
قه‌رزێكی زۆر كراوه له‌رابردودا نازانین له‌كێ كراوه و چی لێكراوه‌و بۆچی كراوه."
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه یه‌كێكی دیكه
له گه‌نده‌ڵییه‌كانی نه‌وت كه هۆكاری ئه‌وه‌یه به‌شێكی زۆریی داهاتی نه‌وت نه‌گه‌ڕێته‌وه،
ئه‌وه‌یه كه كۆمه‌ڵێك به‌رپرسی باڵایان هه‌یه به‌ناوی خزمه‌تگوزاری كه پێشكه‌ش
به كۆمپانیاكانی نه‌وتی ده‌كه‌ن، بۆنمونه جاده‌یه‌كی قیر ئه‌گه‌ر به 100 هه‌زار
دۆلار بكرێت، ئه‌مان به پێنج قات ده‌یكه‌ن، ئۆتۆمبێلێك ئه‌گه‌ر به 1000 دۆلار به
كرێ بگیرێت ئه‌مان به پێنج قات ده‌یكه‌ن، ئه‌مه وایكردوه خه‌رجی زۆر بكه‌وێته
سه‌ر كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان كه له‌ئه‌نجامدا كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانیش ئه‌م پاره‌یه
له‌حكومه‌تی هه‌رێم وه‌رده‌گرنه‌وه.
وتیشی"ئێستا ده‌توانین بڵێین زۆرترین گه‌نده‌ڵی له‌دۆسیه‌ی
نه‌وتدا به‌م دو رێگه‌یه ده‌كرێن، سكیوریتی، كه‌ر هه‌رچی به‌رپرس و منداڵه به‌رپرسه
كۆمپانیای سكیوریتیان هه‌یه، كۆمپانیا هه‌یه ته‌نها له سكیوریتی نه‌وتدا
مانگانه یه‌ك ملیۆن دۆلاری سافی بۆ ده‌مێنێته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ناو خزمه‌تگوزارییه‌ی
كه كۆمپانیا حزبییه‌كان به قۆرخكاریی پێشكه‌شی كۆمپانیاكانی بواری نه‌وتی ده‌كه‌ن."
وێڕای ئه‌وه‌ش ئاماژه‌ی به رێگه‌یه‌كی دیكه‌دا كه بریتییه له‌هه‌ڵگرتنی
پاره‌ی داهاتی نه‌وت له بانكی ئه‌هلی كه له‌ژێر چاودێریدا نییه.
به‌ڵام به‌قسه‌ی عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، گۆڕان رێككه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌تی
كردوه بۆ ئه‌وه‌ی سندوقی داهاتی نه‌وت دروست بكرێت و چاكسازیی له‌كه‌رتی نه‌وتدا
بكرێت، ئه‌گه‌رنا ئێستاش وه‌ك پێشتر ره‌خنه‌و تێبینی و سه‌رنجیان هه‌یه.
له په‌یوه‌ست به‌وه‌ی ئایا نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان راده‌ستی به‌غدا بكرێت
یاخود نا، عه‌لی حه‌مه‌ساڵح وتی كه لای ئه‌وان سه‌نته‌ره‌كه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی
كوردستان و موچه‌خۆران و بازاڕی هه‌رێمی كوردستانه.
وتیشی"ئێمه له‌كۆبونه‌وه‌ماندا له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی، راسپێردراو
بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت به‌ڕونی وتومانه كه پێویسته دوای پێكهینانی حكومه‌ت وه‌فدێكی
بڕیاربه‌ده‌ستی هه‌رێم بڕۆن له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر ئه‌م دۆسیه‌یه رێكبكه‌ون.
بژارده‌كان لێكبده‌ینه‌وه بزانین كامیان له‌خزمه‌ت هه‌رێمی كوردستاندایه."
وتیشی"ئه‌گه‌ر ئێمه 250 هه‌زار به‌رمیله‌كه راده‌ستی به‌غدا نه‌كه‌ین
و به‌غدا موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی بڕی ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه به‌و سیاسه‌ته‌ی كه
پێشتر گیراوه‌ته‌به‌ر دۆخی هه‌رێم زۆر خراپتر ده‌بێت له‌پێشتر كه سیستی پاشه‌كه‌وتی
موچه په‌یڕه‌وده‌كرا."
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو"پێویست ناكات هیچ كه‌سێك له‌خۆڕا بڵێت گۆڕان كه
ویستویه‌تی بچێته حكومه‌ته‌وه پشتیوانی ئه‌م سیاسه‌ته چه‌وته‌ی نه‌وت ده‌كات."
جه‌ختیشی كرده‌وه"ئێمه پشتیوانی سیاسه‌تی دزینی دینارێكی نه‌وت ناكه‌ین.
لێره‌شه‌وه جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه گه‌نده‌ڵی گه‌وره له‌دۆسیه‌ی نه‌وتدا هه‌یه‌و
گۆڕانیش نه‌چۆته نێو حكومه‌ت بۆ چاوپۆشیكردن له‌گه‌نده‌ڵی."