رۆیتەرز: شەوی رابردو پەیامێكی ترەمپ گەیشتۆتە دەست بەرپرسانی ئێران
  2019-06-21       1751       

ئاژانسی رۆیتەرز لەزاری چەند بەرپرسێكی ئێرانییەوە بڵاویكردۆتەوە كە شەوی رابردو پەیامێكی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لەڕێگەی وڵاتی عومانەوە گەیەنراوەتە بەرپرسانی ئێران تێیدا هۆشداریی داونەتێ كە هێرشكردنە سەر ئێران لەئانوساتدایە.

ئاوێنە: بەرپرسێكی ئێرانی بە ئاژانسەكەی وتوە"ترەمپ لەپەیامەكەیدا وتویەتی؛ دژی هەر جۆرە جەنگێكە لەگەڵ ئیران و دەیەوێت گفتوگۆ لەگەڵ تاران بكات دەربارەی پرسە جیاجیاكان...ماوەیەكی زۆر كەمی دیاریكردبو بۆ ئەوەی وەڵامی ئێمە(ئێران) وەربگرێتەوە، بەڵام وەڵامی دەستبەجێی ئێران ئەوە بوە كە ئەو پرسە پەیوەندی بە ئایەتوڵا عەلی خامەنەیی، رابەری باڵای شۆڕشەوە هەیە بۆ بڕیاردان."

بەرپرسێكی دیكە وتویەتی"ئەوەمان رونكردەوە كە خامەنەیی دژی هەمو جۆرە گفتوگۆیەكە، بەڵام پەیامەكەی دەگەیەنرێتە دەستی بۆ ئەوەی بڕیار بدات...لەگەڵ ئەوەش بە بەرپرسە عومانییەكەمان وت هەر هێرشێك بۆ سەر ئێران كاریگەری لەسەر ناوچەكەو جیهان جێدەهێڵێت."

ئەوەش لەكاتێكدایە كە پێشتر رۆژنامەی نیویۆرك تایمز بڵاویكردبوەوە، شەوی رابردو بڕیار بوە ئەمریكا هێرشبكاتە سەر چەند ئامانجێكی ئێران بەڵام لەدوا ساتەكاندا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە بڕیارەكەی پاشگەزبۆتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×