سبەی پەرلەمان دەنگ لەسەر تەواوكردنی پێكهاتەی حكومەتی عێراق دەدات
  2019-06-21       735       

پەرلەمانی عێراق كارنامەی دانیشتی سبەینێی خۆی بڵاوكردەوە كە دەنگدان لەسەر تەواوكردنی كابینەی حكومەت بەشێكە لە كارنامەكە.

ئاوێنە: پەرلەمانی عێراق، كارنامەی دانیشتنی سبەینێ شەممەی بڵاوكردەوە كە بڕیارە لە سەعات 11ی پێشنیوەڕۆ دەست پێبكات و 11 بڕگەش لەخۆدەگرێت.

بڕگەی یەكەمی كارنامەی دانیشتنەكە بریتییە لە دەنگدان لەسەر تەواوكردنی پێكهاتەی حكومەتی عێراق.

ئەوەش لەكاتێكدایە نزیكەی هەشت مانگ لەمەوبەر، پەرلەمانی عێراق متمانەی بە كابینەی نوێی حكومەتی عێراق بەخشی بەڵام هێشتا وەزارەتەكانی ناوخۆ، بەرگری، دادو پەروەردە، وەزیرەكانیان بەهۆی ناكۆكی لایەنە سیاسییەكانەوە یەكلا نەكراونەتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×