تەقینەوەیەك لە بەغدا رویدا
  2019-06-21       694       

تەقینەوەیەك لەبەردەم حوسەینییەكی شاری بەغدای پایتەخت رویداو چەندین كوژراو و برینداری لێكەوتەوە.

ئاوێنە: میدیا عێراقییەكان بڵاویان كردەوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، تەقینەوەیەك لەڕێگەی بەكارهێنانی پشتنی چێنراوەوە حوسەینییەی "ئیمام مونەتەزەر"ی لە ناوچەی بەلەدیات لە رۆژهەڵاتی بەغدای پایتەخت كردۆتە ئامانج.

هێماشیان بۆ ئەوە كردوە كە هێزە ئەمنییەكان شوێنی تەقینەوەكەیان تەوق داوە.

هەندێك لەمیدیا عێراقییەكان لەزاری سەرچاوە ئەمنییەكانەوە ئاشكرایان كردوە كە لە تەقینەوەكەدا 10 كەس كوژراون و 30 كەسی دیكەش بریندار بون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×