"رۆژی یەك شەممەی داهاتو پارەی كارمەندانی سەر سندوقەكانی دەنگدان دەدرێت"
  2019-01-10       593       

 

لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا بەرێوەبەری ئۆفیسی هەولێری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، عەلی قادر رایگەیاند رۆژی یەك شەممەی داهاتو پارەی كارمەندانی سەر سندوقەكانی دەنگدان دەدرێت.


ئاوێنە: ئەمرۆ "پێنج شەممە" عەلی قادر، بەرێوەبەری ئۆفیسی هەولێری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند رۆژی یەكشەممەی هەفتەی داهاتو پارەی كارمەندانی سەر سندوقەكانی دەنگدان دابەش دەكرێت، ئاماژەبەوەش دەكات پرۆسەی دابەشكردنی پارەكە بۆ ماوەی 15 رۆژ بەردەوام دەبێت، ئاشكراشیدەكات هەر سندوقێك دەنگەكانی پۆچەڵكرابێتەوە ئەوا پارەی كارمەندەكانی نادرێت.

ئەو وتی " کۆی گشتی ئەو پارەیەی تەرخان کراوە سێ ملیار دینار دەبێت، لەرێگەی 23 بانکەوە پارەکە دابەش دەکرێت و پێویستە کارمەندەکە خۆی بچێت بۆ وەرگرتنی و ناسنامەی پێبێت، کە بۆ کارمەندەکان بڕی 200 هەزار دینار و بۆ بەڕێوەبەرەکان 250 هەزار دینار دیاری کراوە".

 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×