داوا له‌فه‌رهاد پیرباڵ ده‌كرێت شێوازی‌ كاركردنی‌ بگۆڕێت
  2019-06-21       2886       
فه‌رهاد پیرباڵ

به‌رێوه‌به‌ری‌ رۆشنبیری‌ سلێمانی‌‌و چالاكوانێك داوا له‌فه‌رهاد پیرباڵ ده‌كه‌ن شێوازی‌ كاری‌ ئیستای‌ بگۆڕێت‌و "ڕێگایەکی نوێ بئافرێنێ تا لێوەی خزمەتەکانی بەکۆمەڵگاو ئەدەب‌و فکر بەردەوام بێت" به‌ڵام پیرباڵ به‌پیر داواكایانه‌وه‌ نه‌چووه‌.

ئاوێنه‌: عومه‌ر ساڵح، چالاكوان رونیده‌كاته‌وه‌، "پاش میوانداریکردن لە د. فەرهاد پیرباڵ لەگەلەری ئورفە لەگەڵ بابەکر دڕەیی بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری سلێمانی، ئەو ڕاستیەمان وت کە دکتۆر خاوەنی قەڵەمێکی جوان‌و توانایەکی ناوازەیە، وە چەندین مۆدێلی لەتێکۆشانی فکری‌و ئەدەبێ تێپەڕاندوە، داوامانکرد ئەم مۆدێلەی ئێستای کارو گەیاندنی پەیامەکانیشی تێپەڕێنێ‌و ڕێگایەکی نوێ بئافرێنێ تا لێوەی خزمەتەکانی بەکۆمەڵگاو ئەدەب‌و فکر بەردەوام بێت".

ناوبراو ده‌ڵێت، "گرنگ بو بۆمان زمانی گەیاندنی شێوەیەکی تر لەخۆ بگرێت‌و ئیدی پەڕەیەکی تر لەژیانکردن هەڵباتەوە، دوربکەوێتەوە لەنەقدی سیاسی لەکەسایەتییە سیاسیەکان، چونکە چەندان سیاسی‌و خەڵکی تر کاریان لەسەر کردو بێ ئەنجام بو، ئەمەش بۆ ئاستی کۆمەڵگاو ڕۆشنبیری تاکی کورد دەگەڕێتەوە کە تەنها سیاسیە نەزانەکان حوکم دەکەن."

ئه‌و چالاكوانه‌ رایگه‌یاندووه‌، "پێمانوت لەڕاستیدا ئەوە کۆمەڵگایە ئەم مۆدێلە شپرزو بێ سەروبەرەی لەسیاسەتدا هەڵبژاردوەو قبوڵیکردوە، کەواتە کێشەمان لەگەڵ سیاسیەکان نیە، بەڵکو لەگەڵ خۆمان‌و کۆمەڵگەکەمان دەبێ ڕێگای نوێ‌و پەیامی نوێ‌و کاری نوێ بکرێت تا ئاستی کۆمەڵگا لەم چەقبەستوییە ڕزگار بکەین."

ئه‌و نوسیویه‌تی‌، "داخی گرانم دکتۆر تەنها موناقەشەو گفتوگۆکانی پێ جوان بو، گوتی من جارێ دەست لەم شێوازەی کاری خۆم هەڵناگرم."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×