2019-06-21   661     
دمیتری بیسكۆڤ
وته‌بێژی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی روسیا -كرملن- هۆشداری ده‌دات كه بارودۆخی ناوچه‌ی كه‌نداو ئاڵۆزه‌و له‌سه‌ر لێواری جه‌نگه.
ئاوێنه: دمیتری بیسكۆڤ، وته‌بێژی كرملن ئه‌مرۆ هه‌ینی رایگه‌یاند، مۆسكۆ زۆر به‌وردی چاودێری ره‌وشه‌كه ده‌كات، به‌ڵام بارودۆخی ناوچه‌ی كه‌نداو ئاڵۆزه‌و له‌سه‌ر لێواری جه‌نگه.
بیسكۆڤ نیگه‌رانی وڵاته‌كه‌شی سه‌باره‌ت به‌گرژییه‌كانی نێوان ئێران‌و ئه‌مه‌ریكا ده‌ربڕی‌و داوایكرد هه‌ردولا دان به‌خۆیاندا بگرن.
هاوكات وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا هۆشداری دایه ئه‌مه‌ریكا له‌گرتنه‌به‌ری هه‌ر هه‌نگاوێكی یه‌كلایه‌نه له‌دژی ئێران.
پاش ئه‌وه‌ی دوێنێ له‌لایه‌ن هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئێرانه‌وه فرۆكه‌یه‌كی بێ فرۆكه‌وانی سیخوری ئه‌مریكا خرایه خواره‌وه، گرژی‌و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان تاران‌و واشنتن به‌ره‌و توندبونه‌وه‌ی زیاتر چووه‌و هه‌ردولا هه‌رشه‌ی روبه‌روبونه‌وه‌ی سه‌ربازیی له‌یه‌كدی ده‌كه‌ن.