ترامپ: 10 خولەک بەر لەکاتی سفری ئەنجامدانی هێرشەکە بۆ سەر ئێران فەرمانم کرد ئەنجام نەدرێت
  2019-06-21       1184       

دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیند لەدوا ساتدا لەبۆردومانکردنی ئێران پاشگەزبوەتەوە، ئەو وتی "10 خولەک بەر لەکاتی سفری ئەنجامدانی هێرشەکە بۆ سەر ئێران فەرمانم کرد ئەنجام نەدرێت".

ئاوێنە: ئەمڕۆ هەینی ٢١ / ٦، دۆنالد ترامپ لەتویتێکدا رایگەیاند بەنیازبوون وەڵامی ئێران بدەنەوە بەهۆی خستنە خوارەوەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکەی ئەمەریکا لەسەر کەنداو، بەڵام بەر لەهێرش کردنە سەر سێ ئامانجی دیاریکراو بڕیاری داوە هێرشەکە ئەنجام نەدرێت.
ترامپ دەڵێت "بڕیاربوو سوپای ئەمەریکا شەوی ڕابردوو 3 شوێنی ئێران بۆردومان بکات، بەڵام کاتێک پـرسیارم کرد چەند کەس بەهۆی ئەو بۆردومانانەوە دەکوژرێن، ژەنەڕاڵێک وەڵامی دایەوە 150 کەس، بۆیە 10 خولەک بەر لەکاتی سفری ئەنجامدانی هێرشەکە فەرمانم کرد ئەنجام نەدرێت. لەبەرئەوەی گونجاو نیـیە لەسەر خستنی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان ئەو هەموو زیانە گیانیـیە بکەوێتەوە".

دەشڵێت "پەلەم نیـیە وە سوپای ئەمەریکا ئامادەیە".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×