لەسلێمانی دەستبەسەر برێك لەشیری فرێش دەگیرێت
  2019-06-22       1423       


لەسلێمانی دەستبەسەر برێك لەشیری فرێشدا دەگیرێت‌و لیژنەكانی قایمقامیەتی سلێمانیش رایدەگەیەنن شیاو نیە بۆ خواردن‌و ماوەكەی بەسەر چوە.


ئاوێنە: ئەمرۆ "شەممە" لەلایەن لیژنەكانی قایمقامیەتی پارێزگای سلێمانیەوە بەهۆی بەسەرچونی ماوەكەی‌و نەشیاوی بۆ خواردن‌و خواردنەوە دەستبەسەر برێك لەشیری فرێش دەگیرێت، دەشڵێن " شیره‌ ده‌ست به‌سه‌ردا گیراوه‌كه‌ له‌ جۆری (میعاد)ه‌ و له‌وڵاتی ئێرانه‌وه‌ هاورده‌ كراوه‌، خاوه‌ن (كۆگای بورهان) به‌بیانووی نه‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پشكنینه‌كه‌ی به‌نیازبووه‌ له‌ بازاڕه‌كانی شاری سلێمانی ساخی بكاته‌وه‌".



راشیدەگەیەنێت لەناوچەی تانجەرۆی سلێمانی شیرە دەستبەسەردا گیراوەكە لەناو دەبرێت‌و خاوەنەكەشی روبەروی لێپێچینەوەی یاسایی دەكرێتەوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×