توركیا: هەڵبژاردنی شارەوانی ئەستەنبوڵ بەرێوەدەچێت
  2019-06-23       610       

 

لەئێستادا هەڵبژاردنی شارەوانی ئەستەنبوڵ بەرێوە دەچێت كە تێیدا 10 ملیۆن‌و 5660 هەزار‌و 963 كەس مافی دەنگدانیان هەیە‌و هەمان ئەولیست‌و قەوارانەی لەهەڵبژاردنی پێشتر بەشداربون جارێكی دیكە بەشداریی لەپرۆسەكەدا دەكەنەوە.


ئاوێنە: كاتژمێر 8 ی سەرلەبەیانی ئەمرۆ "یەك شەممە" دەنگدەرانی ئەستەنبوڵ رووە‌و ناوەندەكانی دەنگدان بەرێكەوتن بۆ یەكلایی كردنەوەی پۆستی سەرۆكی شارەوانی، دوبارەكردنەوەی هەڵبژاردنی 31-3-2019 لەسەر سكاڵاو رەخنەی پارتی داد‌و گەشەپێدان دوبارەكراوەتەوە كە تێیدا ئەو سەرۆك شارەوانییە گرنگەی لەدەست دابو.

 

جیاواز لەهەڵبژاردنی پێشو كە دەنگدەر لەسەر ئەو كارتی دەنگدانەی وەری دەگرت دەیتوانی چوار دەنگ بدات، لەم هەڵبژاردنە تەنها یەك دەنگ دەدرێت ئەویش بۆ دیاریكردنی سەرۆكی شارەوانی ئەستەنبوڵ دەبێت، هەروەها بۆ هەڵبژاردنەكەی ئەمرۆ 31 هەزار‌و 124 سندوق ئامادەكراوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×