لە سەعات 5:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممەوە پڕۆسەی دەنگدان بۆ دوبارە
هەڵبژاردنەوەی سەرۆكی گەورە شارەوانی ئیستەنبوڵ كۆتایی هات و بنكەكانی دەنگدان
بەڕوی دەنگدەراندا داخران.
ئاوێنە: بەپێی میدیاكانی توركیا دوای داخستنی بنكەكانی دەنگدان بەڕوی
دەنگدەراندا دەستكراوە بە ئامادەكارییەكان بۆ جیاكردنەوەو ژماردنی دەنگەكان.
پرۆسەی ده‌نگدان بۆ دوبارەکردنەوەی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك شاره‌وانی گه‌وره‌شاری
ئیستەنبوڵ له سەعات ٠٨:٠٠ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە ده‌ستیپێكرد.
دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنەکانی توركیا دوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی
شاره‌وانییه‌كانی توركیا له ٣١ی ئادار كە تێیدا كاندیدی جەهەپەی ئۆپۆزسیۆن بەسەر
كاندیدی ئاكپارتیدا سەركەوت، له شەشی ئایاردا بڕیاری دا به دوباره‌کردنەوەی هه‌ڵبژاردنی
سه‌رۆك شاره‌وانی گه‌وره‌شاری ئیستانبوڵ و به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمی هه‌ڵبژاردن كه
دابوی به كاندیدی جه‌هه‌په، ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
كاندیدی هاوپه‌یمانی جمهور (ئاك پارتی)، بینالی یڵدرم و كاندیدی هاوپه‌یمانی
میلله‌ت (جه‌هه‌په)، ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو و كاندیدی پارتی سه‌عاده‌ت، نه‌جده‌ت گۆكچنار
و كاندیدی پارتی وه‌ته‌ن، مسته‌فا ئیلكه‌ر یوجه‌ل له كێبڕكێدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی
ئه‌و پۆسته.
لیستی ده‌نگده‌رانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٣١ی ئادار هیچ نوێكارییه‌كی تیادانه‌كرا
و له‌م هه‌ڵبژاردنه‌شدا بەكارهاتەوە.
له ٣٩ شارۆچكه‌ی ئیستەنبوڵ ٣١ هه‌زار
و ٣٤٢ سندوق هەبو،؛ له‌وانه‌یش ٦٢یان له گرتوخانه‌كان و ١٥٦ گه‌ڕۆك بون بۆ ئه‌وانه‌ی
نه‌خۆشن و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تن و له‌سه‌ر جێگان.
ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەبو ژماره‌یان ١٠ ملیۆن و ٥٦٠ هه‌زار و ٩٦٣ كه‌س
بو.